ھێشتا قۆناخي دووه مي پرۆسه ي ئمرالي ته واو نه بووه و به قسه ي سه رکرده کاني پ ک ک و په ژاک تورکيا به بڕياره کاني رانه ھاتوه که کارايلان باس له قۆناخي سێيه م و ئازادي ئۆجالان ده کات.

موراد کارايلان لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ( Die welt) ی ئەڵمانیدا ئه نجامي داوه باسي له وه کردووه که  هەموو پرۆسەیەکی ئاشتی بۆ هەرکەسێک بە سەربەست بوون کۆتاییدێت ، ئەمکارەش سەرکردەکەی ئێمەش دەگرێتەوە. ھه روه ھا کارايلان له درێژه ي وتووێژه که يدا لەوەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەکەدا کە پرسیبووی  ئایا ئێوە لەم کاتەدا ئازادبوونی ئۆجەلانتان دەوێت ؟ دەڵێت په يوه ندي به چۆنييه تي پرۆسەکەوە ھه يه ، ئێمه به پتەوکردنی پەیوەندیی لە ڕیگەی سەردانەکانی گرتووخانەوە ده مانه وێ ئه م قۆناخه گرنگە  نيشان بده ين. ئەگەر قۆناغی سێیەمی ئاشتی تەواوبێت ئەوا عەبدوڵا ئۆجەلانیش وەکو هەموو کەسێک ئازاد دەبێت". 

ئێستا ئه م پرسياره دێته ئاراوه که ئايا ئه مانه  خۆش بينين يا خۆخه ڵه تاندن؟ چون بۆ خۆي ئۆجالاني ده ربه ند و سه رکرده کاني په ژاک و پ ک ک ده ستيان شوريوه له م يارييه و بۆ خۆيان دانيان پێدا نا که دۆڕاندوويانه و تورکياش ھه ڵياني خه ڵه تاندووه.

له لايه کي ديکه شه وه  ئه گه ر تورکيا به ھه موو ئه و شتانه ي که بڕياري ئه نجامداني داون ئه نجاميشيان بدات ھێشتاش ئۆجالان ئازاد ناکرێت چون بڕيار بووه  ئه گه ر پرۆسه که سه رکه وتووانه بێت ئه وه  ئه ردۆگان بڕياري داوه له ماڵێک له شاري ئه سته نبۆڵ زينداني بکات.