ئۆجالان و پرۆسه ي ئمرالي
دۆێنێ شەممە ٢٢-ی حوزەیرانی ٢٠١٣ سایتی ئەکشامی تورکی بڵاویکردەوە دوای ئەوەی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە ڕەتکرایەوە کە سیری سورەیا ئۆندەر ئەندام پەرلەمانی شاری ئیستەنبوڵی سەر بە پارتی ئاشتی و دیموکراتی (بەدەپە) یەکێک بێت لە ئەندامانی ئەو وەفدەی کە سەردانی ئیمڕاڵی دەکەن ،عەبدوڵا ئۆجەلانی سه رکرده ي زينداني کراوي PKK ناڕەزایی خۆێی بەرامبەر ئەم هەڵوێستەی حکومەتی تورکیا دەربڕی.
لە ناڕەزایەتییەکەیدا کە ڕۆژنامەی ئەکشام بڵاویکردووەتەوە عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت" ئەگەر بێت و دەست وەربدرێتە هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەو وەفدەی کە سەردانم دەکەن ئەوا چاو بە ماوەی چارەسەرییەکەیدا دەخشێنمەوە".
ئه مه له کاتێکدايه که جاري پێشوو ئۆجالان له ديدار له گه ڵ براکه ي وتبووي که چيتر بڕواي به م قۆناخه نه ماوه چونکه تورکيا ھيچ ھه نگاوێکي نه ناوه. سه رکرده قه نديل نشينه کاني PKK و PJAKيش باسيان له وه وه کردبوو. به ڵام سه ڕه ڕاي ئه مانه دوێنێ گروپێکي ديکه له چه کداره کاني ئه م فرقانه دوێنێ له راستاي پرۆسه ي ئمرالي و پاشه کشێ بۆ ھه رێمي کوردستان گه يشتنه باکوري ئێراق.
له لايه کي ديکه شه وه سه رکرده ي ئه م فرقانه ده ڵێن که تورکيا نه ته نيا ھه نگاوي له پێناو ئه م قۆنه خه دا نه ناوه به ڵکو خه ريکي ھێرش کردن بۆ سه ر ناوچه سنوورييه کان و بوردماني کوێستانه کانه . جا ئه م پرسياره که ئه گه ر سه رکرده ي ئه م فرقانه ئه وه نده له ره وتي پرۆسه که ناڕازين و ده ڵێن تورکيا فێڵ ده کات بۆ چه کداره کاني ديکه يان ده کشێننه وه و کۆتايي به م پرۆژه ناينن؟ ئه مه ياني ئه مانيش خۆيان خه ريکي ياري کردن و له م نێوه نده دا ئه وه ي ئامانجي خه ڵه تاندن و فريودانه گه لي کورده که به ده ستي ئه م فرقانه و سه رکرده به ندکراوه که ي ده کرێت.