نامه که ي ئۆجالان بۆ بارزاني و ئاش به تاڵي په که که
موراد قه‌ره‌یڵان سه رکرده ي په ژاک و قه
نديل له قه نديل سه باره ت به نامه که ي ئۆجالان بۆ بارزني وتي: عه‌بدوڵائۆجالان، هیچ نامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ بارزانی نه‌نوسیوه‌و
ته‌نها له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه سڵاوی گه‌یاندووه‌ته، تاڵه‌بانی و بارزانی و
نه‌وشیروان مسته‌فاو نێچیرڤان بارزانی.
موراد قه‌ره‌یڵان، له‌درێژی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا
له گه ڵ ئاژانسي فورات و له‌باره‌ی پرۆسه ی ئمرالي له تورکيا ده‌ڵێت، حكومه‌تی
توركیا له‌جیاتی كه‌مكردنه‌وه‌ی كار‌و جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كان، بره‌وی به ئاماده‌كاری
زیاتری سه‌ربازی بۆ شه‌ڕێكی سه‌ختده‌كات و ئه‌مه‌ش ئێمه نیگه‌ران ده‌كات. ده‌وڵه‌ت بۆ تێكدانی پرۆسه‌كه هه‌رچییه‌كی له‌ده‌ست دێت ده‌یكات،
خۆی بۆ شه‌ڕ ئاماده ده‌كات.
چه‌ند رۆژی رابردووش موراد قه‌ره‌یلان، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا
كه رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌بناری قه‌ندیل له‌گه‌ڵیدا سازیكردبوو، رایده‌گه‌یاند
له‌م ماوه‌یه‌دا ناوبه‌ناو مه‌سعود بارزانی بینووه‌و گفتوگۆكان به شێوه‌یه‌كی گشتی
ئیجابی بوون، به‌ڵام له‌باره‌ی خۆرئاوای كوردستانه‌وه نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی (به‌ده‌په) له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسدا، جه‌ختیكرده‌وه كه ده‌بێت حكومه‌ت هه‌وڵه‌كانی چڕبكاته‌وه‌و به‌جددی هه‌نگاوی دووه‌می پرسه‌كه بگرێته ده‌ست، وتیشی: له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێت حكومه‌ت به‌ده‌په به‌وتوێژكار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان وه‌ربگرێت.
ده‌میرتاش ده‌پرسێت، ئایا به‌ناوهێنانی تیرۆریست‌و سه‌رۆكی تیرۆر چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت؟ ماوه‌ی سێ مانگه په‌رله‌مان باسی پرسه‌كه ناكات، هه‌ربۆیه داوای دیدارمان كردووه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له‌م هه‌فته‌یه‌دا‌و پێویسته به‌زووترین كات پاكێجی ماده‌ی 20 و 25 ئاماده‌بكرێت.
پێشتریش، موراد قه‌ره‌یڵان سه‌رۆكی كۆنسه‌ی رێڤه‌به‌ریا كۆماچڤاكێن كوردستان، له‌لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ رایگه‌یاندبوو، كه هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد به‌ڕێگه‌یه‌كی ئاشتیانه، جێگه‌ی گومانه، چونكه له‌جیاتی كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی جموجۆڵی سه‌ربازیی، ده‌وڵه‌تی توركیا بنكه‌و هێزی عه‌سكه‌ری له‌ناوچه كشاوه‌كانی گه‌ریلا جێگیرده‌كات‌و له‌خۆبه‌هێزكردندایه.