نا بۆ PYD
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی له‌سه‌ر هۆکاری داخستنی سنووری هاوبه‌شی نێوان ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا و باکووری عێراق و خيتاب به پارتي يه کێتي ديموکراتيک (باڵي پ ک ک له سوريا) بڵاوکرده‌ووته وه که تێدا ھاتووه "ڕێگە نادەین پشتیوانیی ئێمە وەک پردێک بەکار بهێنێت بۆ خۆسەپاندن و تاکڕەوی و بۆیە ناچارین پێداچوونەوە لە هەڵوێستی خۆماندا بکەین.PYD له سووریا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە سەفەقاتی گوماناوی خۆی پڕچەککردووە و خۆی لە ڕێککەوتننامەی هەولێر دوور خستۆتەوە و لایەنەکانی دیکەی پەراوێز کردووە، هەتا کار گەییشتە کوشتن و گرتن و ڕفاندنی خەڵک و ڕەچاونەکردنی بۆچوونی لایەنە سیاسییە کوردییەکان.هەتا هەڵبژاردنێکی ئازاد ئەنجام نەدرێت هیچ لایەنێک بۆی نییە تاکلایەنە خۆی فەرز بکات و هەتا کاتی هەڵبژاردن تەنیا دەستەی باڵا نوێنەرایەتی خەڵک دەکات و ئەگەر ڕێککەوتننامەی هەولێر بە تەواوەتی جێبەجێ نەکرێت و پێیەوە پابەند نەبن ئێمەش بڕیاری دیکە دەدەین."
نوێنه‌ری PYD له‌هه‌ولێر سه‌باره‌ت به داخستنی ده‌روازه‌ی سنوور رایده‌گه‌یه‌نێت: " داخستنی ده‌رگای سنوور نه به هۆی کێشه‌ی ته‌کنیکییه‌وه‌یه، به‌ڵکوو هۆکاری سیاسی له‌پشته‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر کێشه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و 74 که‌سه چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ده‌بێت ده‌روازه‌ی سنوور داخراو بمێنێت."
دکتۆر جه‌عفه‌ر نوێنه‌ری PYD له هه‌ولێر، له‌مباره‌وه به فرات نیووزی راگه‌یاند که دوای ده‌ستگیر کردنی 74 هێزی مه‌شق پێکراوی کورد له سه‌ر هێڵی سنوور، هه‌رێمی کوردستان بڕیاریداوه به داخستنی سنووری هاوبه‌شی نێوان باکووری عێراق و باکووری سووریا.
ئاشکراشی کرد که " 74 که‌سی مه‌شق پێکراوی سه‌ربازی که له هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌وڵیانداوه به قاچاخ ده‌ربازی کوردستانی سووریا ببن، له‌سه‌ر هێڵی سنوور له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی په‌یه‌ده ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و له‌ئاکامی لێپرسینه‌وه 20 که‌سیان ئازاد کراون ."