کێشه کاني کشانه وه بۆ ھه رێمي کوردستان
کشانه‌وه‌ی چه کداراني په‌که‌که له‌سه‌ر راسپارده‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیکراوی ئه‌و پارته، 8ى ئه‌م مانگه قۆناغى یه‌که‌مى ده‌ستپێکرد، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیدا دێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان کورد‌و حکومه‌تی تورکیا. چه کداراني په‌که‌که بڕیاره له‌سنوره‌کانى قه‌ندیله‌وه تا ناوچه‌ى بادینان بڵاوببنه‌وه‌و جێگیربن دواى ئه‌وه‌ى له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى کشانه‌وه‌دا چه‌ندین ناوچه‌یان له‌ناوخاکى تورکیا چۆڵکرد، به‌ڵام راوێژکارێکى ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت هێشتا یاریه‌که به‌ته‌واوى ده‌ستیپێنه‌کردووه‌و له‌ناوچه گرنگه‌کان نه‌کشاونه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د ده‌نیز به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی په‌که‌که وتێ: له‌گشت سنوره‌کانه‌وه ده‌ستمانکردوه به‌کشانه‌وه‌و چه‌ندین ناوچه‌مان چۆڵکردووه، ئه‌و هێزانه‌شی ده‌کشێنه‌وه له‌سنوره‌کانی قه‌ندیله‌وه تا ناوچه‌ی بادینان جێگیرده‌بن‌و له‌شوێنێکی کۆمه‌ڵ‌و دیاریکراودا نابن.
قۆناغى یه‌که‌مى کشانه‌وه که نزیکه‌ى 500 چه کدار له‌خۆده‌گرێت له‌ناوچه‌کانى شرنا‌خ، چه‌لێ‌و شه‌مزینانه‌وه کوردستاني تورکيا به‌ره‌و ناو خاکى هه‌رێم ده‌ستپێده‌کات، چاوه‌ڕوانیشده‌کرێت کشانه‌وه‌ى ته‌واو پێنج مانگ بخایه‌نێت‌و زیاتر له 2500 چه‌کدار بگرێته‌وه.
مه‌زهه‌ر باغلی، راوێژکاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆکى حزبی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا (ئه‌که‌په) بۆ کاروباری سیاسی، وتي، هێشتا ماوه یاریه‌که ده‌ست پێ‌بکات له‌گه‌ڵ په‌که‌که، چونکه ده‌بێت هه‌موو بابه‌ته‌کان شرۆڤه بکرێن ئینجا بڕیار ده‌ده‌ین، به‌ڵام جارێ وه‌ک پێویست ناوچه گرنگه‌کانیان چۆڵ نه‌کردوه. چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ین بزانین په‌که‌که تاچه‌ند به‌پێی رێککه‌وتن‌و بڕیاری خۆیانه‌وه ده‌چن، چونکه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک شته‌کان وه‌کو خۆی لێده‌کاته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ره‌تا.
کۆمسیۆنى دانایان له‌سه‌روبه‌ندى چڕبوونه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌تورکیا له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه له‌که‌سایه‌تی تورک‌و کورد پێکهێنراوه بۆ چاودێریکردنى بەڕێوه‌چوونى قۆناغه‌کانى ئاشتى.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم که نه‌یویست ناوى بڵاوبکرێته‌وه، جێگیربوونى چه‌کدارانى په‌که‌که له‌ناوخاکى هه‌رێم دواى کشانه‌وه‌یان به‌ئاگادارى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت بووه، هێزه‌کان له‌قه‌ندیل‌و بادینان جێگیرده‌بن‌و پارتیش به‌شێک له‌بازگه کاني سنوری (چیای مه‌تین‌و گاره)یان بۆ چۆڵ ده‌کات.