قۆناخي دووه مي شه ڕ له گه ڵ تێرۆريزم
حكومه‌تی تورکيا وه‌كو به‌شی دووه‌می
قۆناغی چاره‌سه‌ری ده‌ستی كردوه به دانانی ڕه‌شنوسی یاسایی‌ی له‌لایه‌نه‌كانی
ئابوری و سیاسی دا، بۆ ئه‌مه‌ش به‌پێی نه‌خشه‌ڕێگای حكومه‌ت ، دوو پاكێج ده‌خرێته
بواری جێبه‌جێكردنه‌وه .
هه‌وڵه‌كان بۆ پێشخستنی لایه‌نی ئابوری له
ناوچه کوردنشينه کاني تورکيا گه‌شه‌ی پێده‌درێت و وه‌به‌رهێنان زیاد ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها
له لایه‌نی سیاسی و كولتوریشدا گۆڕانكاری له 5 مادده‌ی ده‌ستوریدا ده‌كرێت كه
یه‌كێك له‌وانه مافی هاولاَتی بوونی كورده‌كانه له توركیا.
له به‌شی دووه‌می قۆناغی چاره‌سه‌ریدا و
به‌پێی نه‌خشه رێگای حكومه‌تی توركیا، چاودێرییه‌كی ته‌واوی كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه
ده‌كرێت و هه‌وڵێكی زۆر ده‌درێت تا چه کداره کاني په‌كه‌كه و په ژاک و سوپای
توركیا به‌رامبه‌ر یه‌ك نه‌وه‌ستنه‌وه و توشی پێكدادان نه‌بن. له‌به‌شێكی تر دا و
دوای كۆتایی هاتنی قۆناغی كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه سوپای توركیا پلانی ئه‌وه داده‌نێت
ئه‌و شوێنانه‌ی چۆڵده‌كرێن به‌ته‌واوه‌تی له مین و بۆمبی ده‌ستی پاك بكرێنه‌وه و
ئه‌و ناوچانه به‌ڕووی خه‌ڵكدا بكرێته‌وه و بۆ ئامانجی گه‌شتیاری كاری تێدابكرێت .
له چوارچێوه ي ئه م ھ واڵ و باسانه دا و به‌پێی
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له
میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه : هه‌ندێ گۆڕانكاری ئاشكرا ده‌كه‌ین كه
گرنگییه‌كی زۆری بۆ توركیا هه‌یه، شه‌ڕی 30 ساڵه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه دا زیانێكی
قورسی به میلله‌ته‌كه‌مان گه‌یاندووه، تائێستا زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س
گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیانی ماددی 350 ملیار دۆلاریشی به‌دواوه بووه.
له دژبه راني ئه م مامه ڵه يه ش كه‌مال
كڵچدارئۆغڵو، سه‌رۆكی پارتی كۆماری گه‌ل، كه به‌ڕه‌گه‌ز كوردی ده‌رسیمی كورستاني تورکيايه، وه‌لاَمی چه‌ند پرسیارێكی له‌باره‌ی به‌شداری نه‌كردنیان له قۆناغی
چاره‌سه‌ری داوه‌ته‌وه.
كڵچدارئۆغڵو ده‌ڵێت: یه‌كێك له سێ مه‌رجی
سه‌ره‌كی په‌كه‌كه‌و پارتی ئاشتی و دیموكراسی به‌ده‌په قبوڵ ده‌كه‌ین ئه‌ویش خۆبه‌ڕێوه‌بردنی
هه‌رێمه‌كان و به‌هێزكردنیانه، بێجگه له‌وه مه‌رجه‌كانی ديکه وه‌كو لابرني وشه‌ی
تورك له ده‌ستوردا و هه‌روه‌ها مافی په‌روه‌رده به زمانی زگماكی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه
و قبوڵی ناكه‌ن
.
كڵچدار ده ڵێ وشه‌ی تورك، چه‌مكێكه هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كان ده‌گرێته خۆ و نابێت لاببرێت . ھه روه ھا هۆكاری به‌شداری نه‌كردنیشیان له قۆناغی چاره‌سه‌ری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی، زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌م قۆناغه نییه و له‌به‌رئه‌وه ناتوانن به‌شداری
تێدا بكه‌ن
.