دژبه راني پرۆسه ي ئاشتي له تورکيا
25ی مانگی رابوردو كه‌جه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، بڕیایدا له چوارچێوه‌ی پرۆشه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا هێزه‌كانی له‌ناو توركیا بكشێنێته‌وه.
له باره ي کشانه وه ي چه کداره کاني پ ک ک
که بڕيار بوو 8 ي ئه م مانگه بکشێنه
وه بۆ نێوخاکي ھه رێمي کوردستان ئه‌حمه‌د
ده‌نیز، به‌ر‌پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پ ک ک له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا
وتي: ئێمه بڕیارمانداوه‌و سورین له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 72 رۆژدا ده‌ستبكه‌ین به جوڵه‌ی هێزه‌كانمان، به‌ڵام ئه‌مه كات و ساتی خۆی
ده‌وێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش هێزه‌كانی هه‌په‌گه ئاماده‌كاری كردوه‌و بۆ ئه‌وه‌ی
چۆن و له‌كوێوه هێزه‌كانی خۆی بكشێێته‌وه‌و له‌كوێوه ده‌ستپێبكات، تائێستاش
هیچكام له هێزه‌كانمان ده‌ستی به كشانه‌وه نه‌كردوه‌و بڕیاریشه له شه‌مزینانه‌وه
ده‌ست به‌و پرۆسه‌یه بكرێت. له ناو
توركیادا كۆمه‌ڵێك هێزو لایه‌ن وه‌ك ( ژیته‌م و چه‌ته قۆیرچی) دژ به پرۆسه‌ی
ئاشتین و نایانه‌وێت واژۆكه جێبه‌جیبكرێت به‌بێ كێشه.
به وته‌ی ده‌نیز، توركیا ئه‌ركی خۆی له
پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان جێبه‌جێ كردوه و وتيشي: ئیمه له‌و باوه‌ڕه‌داین
ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی جێ به‌جێ بكات، راسته كه له ئێستا باسی
ئاشتی له‌گۆڕێدایه به‌لاَم ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ندێك جوڵه‌ی نه‌گه‌تیڤی هه‌یه،
به‌ڵام تائێستا شتێكی وای نه‌كردوه كه‌مایه‌ی هێرشكردن بێت بۆسه‌رمان.
له لايه کي ديکه وه رۆژي پێنج شه‌ممه له‌رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند قبوڵی هاتنه ناوه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان ناكات بۆ ناو خاكی هه‌رێم، وتی “حكومه‌تی عێراقی پێشوازی له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی دۆزی كورد له توركیا و چاره‌سه‌ری سیاسی كێشه‌كان ده‌كات له‌و وڵاته، له پێناو وه‌ستاندنی توندوتیژى به ڵام رێگه به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی پ ک ک بۆ نێو خاکي ئه م وڵاته ناده‌ین.
له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هاتوه رێگه به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه چه‌كداره نادات بۆ خاكی عێراق ئه‌وه‌ش به‌وهۆیه‌ی كه ده‌شێت بقۆزرێته‌وه بۆ تێكدانی ئارامی عێراق و زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دراوسێ.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی عێراق ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش ده‌ستپێکی کشانه‌وی په‌که‌که هات بۆ شاخه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق. به‌ڵام هێشتا دیار نییه ئایا عێراق هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ڕاگرتنی ئه‌و پرۆسه‌یه یان نا.