کشانەوەی چه کداراني PKK دڵەڕاوکێی لە لایەن هەردوولا دروست کردووە، هەرچەندە حکومەتی تورکیا داوای کردبوو کە بەر لە کشانەوەیان چەکەکانیان دانێن، بەڵام PKK ئەمەی قبوڵ نەبوو، چونکە لە هێرشکردنی سوپای تورکیا دەترسان.

موراد کارەیلان ، سه رکرده ي پ ک ک و په ژاک دەڵێت "سوپای تورکیا خۆی دەخاتە ژێر بارێکی قورسەوە ئەگەر بیەوێت لە کاتی کشانەوەی چەکدارانی PKK رووبەڕوویان ببێتەوە".

پ ک ک لە مانگی رابردوو فەرمانی بە چەکدارەکانی دا کە دەست بە پاشەکشێ بکەن بۆ بنکە و بارەگاکانیان لە باکووری عێراق (ھه رێمي کوردستان)، ئەمەش وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ پەیامی سه رکرده زیندانی کراوه که یان عەبدوڵلا ئۆجەلان، کە داوای کوتایی هێنانی شەڕی کرد لە گەڵ سوپای تورکیا کە نزیکەی 30 ساڵە بەردەوامە.

لە بەیاننامەیەکی پ ک ک دا ھاتووه ''چالاکی سێخوری فڕۆکەکانی تورکیا لەکاتی کشانەوەی چەکدارانی PKK بەردەوامە، ئەمەش پڕۆسەی کشانەوەکە پەکدەخات، هەروەها دروستکردنی کۆمەڵێک بەربەست و نشینگەی سەربازی نوێ لەم قۆناغەدا کە رەنگە ببنە هۆی هەراسانکردن، لە کۆتاییدا رووبەڕووبوونەوەی یەکتری''.

کارەیلان پێشبینی دەکات هەفتەی داهاتوو یەکەم گرووپی ئەو چەکدارانە بگەنە قەندیل، هەر گرووپێک لە شەش کەس پێکدێن، کشانەوەکەش رەنگە چەند مانگێک بخایەنێت، بەڵام دووپاتی دەکاتەوە کە بە تووندی وەڵامی هەر جۆرە شەڕفرۆشتنێکی سوپای تورکیا دەدەنەوە.

شاياني باسه ئه م دوودڵي و دڵه ڕاوه کێيه ھه ر له سه ره تاي ئه م پرۆسه وه ھه بوو و ئێستاش ده سرن وه ک ساڵي 99 ي لێبت که زياتر له 500 چه کداري پ ک ک کوژران. ئه مه له کاتێکدايه که فه رماني پاشه کشێ بۆ ئه مشه و له لايه ن کاره يلانه وه دراوه .