درێژه ي يارييه که ي ئۆجالان و تورکيا
بوله‌نت ئارنج جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له گفتوكۆیه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن تورك ده‌رباره‌ی ده‌ستپێكردنی قۆناغی چاره‌سه‌ری و دیالۆگی نێوان ئیمرالی و توركیا ئاشكرای ده‌كات : له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری میتی توركییه‌وه ئاشكرا كراوه ئه‌م قۆناغه ده‌توانێت ببێته خاڵی سه‌ره‌تا به‌ره‌و چه‌كدانانی په‌كه‌كه و ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئێمه ئۆجه‌لانمان خۆش ده‌وێت .
ئارنج له درێژه‌ی قسه‌كانی دا ده‌ڵێت: سیاسه‌تی ئاقلاَنه ئه‌وه‌یه هه‌وڵبده‌یت سود له ئۆجه‌لان ببینیت، ئه‌گه‌ر له ئێستادا خه‌ڵكانێك بڕوای پێ هه‌یه و بڵێن ئیراده‌ی ئۆجه‌لان ئیراده‌ی ئێمه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و ڕون واژۆی له‌سه‌ر بكه‌ن و وه ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هاوكار بێت بۆ به ئه‌نجام گه‌شتن و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م قۆناغه ، ئه‌وا به ڕای من سود وه‌رنه‌گرتن له‌م كه‌سه بێ ئه‌قڵیی و گه‌مژه‌ییه .
له باره ي پاشه کشێ چه کداراني ئه م فرقه يه ش جه‌میل چیچه‌ک سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا ڕایگه‌یاند دیاری کردنی 8ی مه‌ی وه‌کوو ده‌ستپێکردنی کشانه‌وه‌وه‌ی په‌که‌که له خاکی تورکیا کارێکی مه‌سڵه‌حه‌تی بوو و هێزه‌کانی ئه‌و پارته ماوه‌یه‌کی زۆره پاشه‌کشێیان کردووه.
ئه‌و ڕێکه‌وته خشته‌به‌ندییه‌کی مه‌جازی بووه بۆ ئه‌وه‌یکه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ته‌واو بێت و به‌رنامه‌کان به‌بێ جه‌نجاڵ ئه‌نجام بێ.
ئه‌ندامانی باڵی سه‌ربازیی په‌که‌که ماوه‌یه‌کی زۆره گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌کانی مه‌به‌ست و ته‌نیا به‌شێکیان له خاکی تورکیا ماونه‌ته‌وه که ئه‌وانیش به‌مزووانه ده‌کشێنه‌وه.
شاياني وتنه ھه ر له سه ره تاي ئه م يارييه وه زۆرێک له سياسه تمه داران بڕوايان وابوو که ئه مه يارييه که له نێوان ھه ردووکيان و ئه وه ي له م نێوه نده دا زه بري به رده که وێت گه لي کورده. ئێستاش به جواني ئه م بابه ته سه لمێنراوه که سه رکه رده کاني په که که و تورکيا ده ستيان پێکه وه يه و به دواي يه ک ئامانجن که زۆر دووره له ويسته کاني گه لي کورده.