تورکيا يارمه تي په‌كه‌كه و په ژاک ده دا دژ به ئێران
ئایسه‌ل توغلوك يه کێک له سه رکرده کاني ب
د پ ده‌ڵێت: چه کداراني په‌كه‌كه له دوای كشانه‌وه‌یان له توركیا یارمه‌تی باڵي
سورياي په‌كه‌كه ده‌ده‌ن. ھه روه ھا ده ڵێت په‌كه‌كه دواي کشانه وه ي شان به‌شانی
پژاك له دژی ئێران ده‌جه‌نگێت.
توغلوك له لێدوانێكدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی بی
بی سی رایگه‌یاند: پلانی ئۆجه‌لان بۆ په‌كه‌كه ته‌نیا كشانه‌وه‌یانه له توركیا
و به‌جێهێشتنی ئه‌و وڵاته و ئه‌وان ده‌توانن یارمه‌تی باڵي په‌كه‌كه له سوريا (PYD) بده‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بچنه سوریا یان ده‌توانن شان به‌شانی چه
کداره کاني پژاك له دژی ئێران بجه‌نگن.
هه‌ر له‌و باره‌وه قه‌دری گورسه‌ل رۆژنامه‌نوسی
رۆژنامه‌ی میلیه‌تی توركی پێی وایه كه په‌كه‌كه هه‌رگیز به نیاز نییه چه‌ك
دابنێت، هه‌ر بۆیه بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا و توركیا له پاڵ هێزه‌كانی
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) له دژی ئێران ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌روو
كه ئێران و توركیا دوو وڵاتی ناكۆكن له ناوچه‌كه‌دا، به له‌به‌رچاوگرتنی دوو به‌ره‌ی
سونه و شیعه، به‌ره‌ی سونه له دژی ئێران پاڵپشتی په‌كه‌كه ده‌كات.
شایانی باسه رۆژی پێنجشه‌ممه موراد قه‌ره‌یلان
سه‌رۆكی سه رکرده ي په‌كه‌كه و په ژاک رایگه‌یاند: له 8 ی مانگی ئایاردا ده‌ستده‌كه‌ن
به كشانه‌وه‌ی چه کداره کانيان له توركیا.
ئه مه له کاتێکدايه که په ژاک دواي 2 ساڵ شکست خواردن له سوپاي ئێران تا ئێستاش سه ري راست نه کردووته وه و ھه ر وا بێده نگه . شاياني باسه له و شه ڕه ش دا به شێکي زۆري چه کداره کان ھي په‌كه‌كه بوون که نه يانتواني شتێک بکه ن و کشانه وه دواوه.