یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی‌ BDP كه‌ پێرێ  له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆبوونه‌وه‌ ده‌ڵێت، له‌چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا پاشه‌كشێی‌ چه کداره کاني پ ک ک و په ژاک  له‌ خاكی توركیا ده‌ست پێده‌كات.

 پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی BDP ئدریس بالوكیه‌ن، دوێنێ (دووشه‌ممه‌) رایگه‌یاند، "پاشه‌كشێی‌ چه‌كدارانی PKK له‌ خاكی توركیا له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ی‌ بۆ چه‌كدانان ده‌گیرێته‌به‌ر."

ده ميرتاش سه رکرده ي BDP ه ش له ئه ڵمانيا له وڵامي رۆژنامه نووساندا وتوويه تي که  له دوو ھه فته ي داھاتوودا پاشه کشێ چه کداراني پ ک ک و په ژاک ده ست پێده کات.

بۆ جاری‌ پێنجه‌مه‌ شاندی‌ BDP دیداریان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌ ئیمرالی‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پاش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ئاشتی‌ له‌لایه‌ن پارتی‌ دادو گه‌شه‌پێدانی‌ ده‌سه‌ڵاتداری‌ توركیاوه‌، له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ كانونی‌ دووه‌م بۆیه‌كه‌مجار هه‌ریه‌ك لەئه‌حمه‌د تورك په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆو هاوسه رکرده ي جڤاكی دیموكراتیك -كه‌جه‌ده‌- له‌گه‌ڵ میراڵ به‌شتاش جێگری سه رکرده ي گشتی پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی -به‌ده‌په‌- كه‌ له‌هه‌مانكاتدا پارێزه‌ریشه،‌ له‌گه‌ڵ ئایلا ئه‌گات ئاتا په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په‌ له‌په‌رله‌مانی توركیا سه‌ردانی‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیانكرد له‌زیندانه‌كه‌ی‌ له‌دورگه‌ی‌ ئیمراڵی‌و بۆ ماوه‌ی‌ پێنچ كاتژمێر له‌گه‌ڵیدا كۆبونه‌وه‌، دوای‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش دیداره‌كانی‌ نێوان سه رکرده ي‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ توركیا -میت- هاكان فیدان‌و ئۆجه‌لان چه‌ندجارێكی‌ تر سازكراوه‌‌.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌شاری ئامه‌دی كوردستاني تورکيا، په‌یامی‌ ئاشتی‌، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، خوێندرایه‌وه‌ كه‌ شاره‌زایان چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن سه‌ره‌تای‌ قۆناغێكی‌ نوێی‌ نێوان كورد‌و حكومه‌تی‌ توركیا به‌دوای‌ خۆیدا بهێنێت به‌تایبه‌تیش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ له‌به‌شێكیدا ئۆجه‌لان داوای له‌گه‌ریلا كرد چه‌كه‌كان بێده‌نگ بكه‌ن‌و كێشه‌كان له‌رێی‌ خه‌باتی‌ سیاسیه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هاوكات داوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ چه کداره کاني ه  پ گ، باڵی‌ سه‌ربازی‌ په‌كه‌كه‌ی‌ كرد له کوردستاني تورکيا بۆ ھه رێمي کوردستان.