به س 618 ئه‌ندامی پ ک ک ده به خشرێن
به گوێره ي راگه ياندنه کاني تورکيا تیمێک له کارناسانی پۆلیس و ده‌زگای هه‌واڵگریی تورکیا (میت) دوای هه‌ڵمه‌تێکی توێژینه‌وه ڕایانگه‌یاند که ته‌نیا 618 ئه‌ندامی تورکیایی پ ک ک به‌شدارییان له چالاکی تیرۆریستی‌دا نه‌کردووه. بۆيه ھه ر ئه مانه ده توانن بگرێنه وه بۆ ژياني ئاسايي خۆيان و به رانبه ري ھيچ چه شنه لێکۆڵينه وه و سزا نه بنه وه .
وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی دادی تورکیا سه‌رقاڵی تۆمارکردنی به‌رنامه‌یه‌کی ستراتێژیک بۆ دیاری کردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پ ک ک ن که گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ژیانی ئاسایی هیچ به‌ربه‌ستێکی یاسایی و مافه‌وانی نییه.
ئه‌م تیمه له چه‌ندین پارێزگای کوردنشینی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا و ئه‌سته‌نبۆڵ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هێزانه په‌یوه‌ندییان گرتووه و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ڵێنیان داوه که ڕۆڵه‌کانیان ده‌توانن به بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ک بگه‌ڕێنه‌وه ژیانی ئاسایی.
ڕاشیانگه‌یاندووه که به‌شێک له‌م که‌سانه ئێستا له ناو سنووره‌کانی تورکیا دان و پێویست ناکات له‌ناو گرووپه‌کانی پ ک ک به‌ره‌و باکووری عێراق پاشه‌کشێ بکه‌ن.
به‌رپرسانی ئه‌منی تورکیایش ئاماژه‌یان به‌م بابه‌ته کردووه که 1565 که‌س له ئه‌ندامانی په‌که‌که که پێشینه‌ی درێژخایه‌نیان له‌سه‌ر چالاکی چه‌کداری هه‌یه ده‌بێ له هه‌رێمی کوردستاندا بژین و مافی ئه‌وه‌یان نییه بگه‌ڕێنه‌وه تورکیا و ئه‌ندامانی دیکه‌ی ئه م فرقه يه ش که له وڵاتانی ئێران، سووریا و عێراقه‌وه هاتوون ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌که‌یان.
ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان به‌نیازه به هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به که‌ڵک وه‌رگرتن له بودجه و گوژمه‌ی گونجاو به‌شێک له پێداویستییه ئابوورییه‌کانی ئه‌و گرووپه 1565 که‌سیه‌ی پ ک ک بۆ ژیان و کار له هه‌رێمی کوردستان دابین بکات.
ھه روه ھا سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که له دوائين نامه‌که‌یان بۆ ئۆجه‌لان ڕایانگه‌یاندووه که له‌گه‌ڵ پاشه‌کشێ و کۆتایی هێنان به چالاکی چه‌کداری هیچ کێشه‌یه‌کیان نییه. ئه مه به واتاي په سه ندکردني ئه و بڕيارانه يه که ده وڵه تي تورکيا بۆ پ ک ک و ئۆجالاني وه رده گرێت.