رۆژي جيھاني کرێکار، به رواري چه ک داماڵيني پ ک ک
دوێنێ وه‌فدێكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی بۆ گه‌یاندنی
نامه‌كه‌ی عه‌بدولاَ
ئۆجه‌لان بۆ په‌كه‌كه به‌ره‌و قه‌ندیل به‌ڕێكه‌وتون و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بانگه‌وازی
كشانه‌وه‌ی بێ چه‌كی تێدا بێت .
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ته‌ره‌فی توركی: دوای سه‌ردانی
وه‌فدێكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی به‌ده‌په، بۆ ئیمرالی، له چه‌ند رۆژی
رابردوودا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه و دوێنێش ئه‌و وه‌فده به‌ره‌و
چیای قه‌ندیل به‌ڕێكه‌وتون بۆ گه‌یاندنی نامه‌كه‌ی عه‌بدولاَ
ئۆجه‌لان ، پێشبینی ده‌كرێت په‌یامی كشانه‌وه‌ی بێ چه‌كی تێدا بێت .
وه‌فده‌كه له سه‌لاَحه‌دین
ده‌میرتاشی هاوسه‌رۆك و سرری سورییا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په پێكهاتون
و په‌روین بوڵدان په‌رله‌مانتاری ئه‌و پارته به جیا به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێكه‌وتوه
كه پێشبینی ده‌كرێت به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان بوبێت .
له لایه‌كی تره‌وه به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه باس له‌وه
ده‌كرێت كه كاتی كشانه‌وه‌ی بێ چه‌كی په‌كه‌كه رێكه‌وتی یه‌كی مایس كه رۆژی
جیهانی كرێكاران ده‌كات كشانه‌وه‌ی بێ چه‌ك ئه‌نجامبدرێت
.