گێره شێونێ له مه راسمي نه ورۆزدا
سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری میتنگي ئه رزروم به‌ناوی ( تالیب یلدرم ) و ( 4 ) که‌سی دیکه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر کران .
له مه‌یدانی ( مال ئالی ) گه‌ڕه‌کی ( کازم یوردالان )ی ( ئه‌رزروم ) له مه راسمي پيرۆزبايي نه ورۆز که ببوه شوێني ئاژاوه گێڕي ئه ندام و لايه نگراني پ ک ک و درۆشم بۆ سه رکرده ي به ندکراوي ئه م فرقه يه (ئوجا‌لان), 5 لايه نگر و ئه ندامي ئه م فرقه يه ده ستبه سه ر کران.
پوليس که ده يويست شه ڕي نێوان کورده کان و تورکه کان بکوژێنێته وه, له لايه ن گروپێکي لايه نگري پ ک که وه ھێرشيان کرا سه ر ھه ربۆيه هێزه‌کانی پۆلیس به ئاو و بۆمبای گاز هێرشی ئه م گروپه يان کرد. له‌ئه‌نجامی هێرشه‌که‌دا سه‌رۆک کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری نه‌ورۆز ( تالیب یلدرم، عوسمان کیلیج، سه‌لڤا ئۆبه‌ی و ئالبای موتلو ) ده‌ستبه‌سه‌ر کران .
ھه روه ھا له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى به‌رمیلێکى نه‌وت له‌شارۆچکه‌ى ئوغورلو ( 2 ) که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ( 5 ) که‌سى دیکه‌ش بریندار بوون . به گوێره ي قسه ي خه ڵکي ئاماده له شوێنه که , بکه راني ئه م کرده وه نامرۆيانه , ئه نداماني پ ک ک بوون که دژي سه قامگيربووني ئاشتين له م وڵاته.
ئه م رووداوه شه‌وى رابردوو له شارۆچکه‌ى ئوغورلو له حه‌وشى ماڵێکدا له‌کاتى راکێشانى کێبلى کاره‌بادا رووي دا که به و ھۆيه وه به‌رمیلێکى نه‌وت ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا ( 2 ) که‌س گیانیان له‌ده‌ستا و (5 ) که‌سى دیکه‌ش بریندار بوون. پاش رووداوه‌که ( 7 ) ئامبۆلانس خۆیان گه‌یانده جێى رووداوه‌که .
له ته‌قینه‌که‌دا دوو برا به‌ناوه‌کانى ئیسماعیل ( 16 ) ساڵ و ئه‌حمه‌د بۆزکورت ( 17 ) ساڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌نه‌س بۆزکورت ( 2 ) ساڵ، یونوس بۆزکورت ( 3 ) ساڵ، حه‌سه‌ن بۆزکورت ( 89 ) ساڵ، هالیل تاش ( 20 ) ساڵ و ئۆرهان دا‌غ ( 25 ) ساڵ بریندار بوون .