ژناني په ژاک و 8ي ئادار
دوێنێ 8ي ئادار رۆژي جيھاني ژناني جيھان بوو. ژناني په ژاکيش له م رۆژه دا تێده کۆشن خۆيان له نێو کارواني ئه م ژنه ئازاديخوازه دا پێناسه بکه ن و به م بۆنه شه وه به رده وام له راگه ياندنه کانيان دا ئه م بابه ته زه ق ده که نه وه.
لێره دا جياوازييه کي سه ره کي له نێوان ئه و ژنانه و ژناني په ژاکدا ھه يه. ئه ويش ئه وه يه که ژناني جيھان کاتێک که شۆڕشيان کرد, بڕوايان وابوو که ده بێت سه ره تا خۆيان له ژێر ده سه ڵاتي پياو رزگار بکه ن. ھه ر بۆيه ھه ر له و سه ره تايه وه چه ندين بۆچووني جياواز ھه بوو به ڵام به گشتي خاوه ن يه ک ئستراتژين. لێره دا جياوازي ژناني په ژاک ئه وه يه که رێبازي ئه مان ھه ر ئه وه يه که پياوێک بۆياني داڕشتووه و ئه ويش که سێک نييه بێجگه ئۆجالان که ئه مه 14 ساڵه له دوررگه ي ئمرالييه.
ژناني په ژاک به تايبه ت و ھه موو ئه نداماني ئه م فرقه يه به گشتي, ئۆجالان وه ک بۆتێک ده بينن که ناکرێ بچووکترين دوودڵيان له به رانبه ري ھه بێت. به ڵام له ھه مووي سه يرتر, ژناني ئه م فرقه يه ن که سه ره ڕاي ئه وه ي باسي ئازادي و وه لاناني ده سه ڵاتي پياو ده که ن, بۆ خۆيان کۆێله و موريدي ئۆجالانن و بێ وته ي ئه و بۆيان نييه ئاويش بخۆنه وه . بۆيه له وه ھا رۆژێکدا, سه ره تا ئه م رۆژه له ئۆجالان پيرۆز ده که ن.
جا پرسيار ئه وه يه که ئايا ده توانين ئۆجالان له نێو بزاڤي ژنان دا پێناسه بکه ين يا ژناني په ژاک وه ک پياواني ژن رۆخسار ببينن؟ شاياني باسه ئه و ئازادييه ي که ئۆجالان لێوه باس ده کات, له ده ره وه ي بازنه ي ماڵبات و ياسا و رێساي فه رمي و کۆمه ڵگايه, بۆيه زۆر که س له م چه شنه بۆچوونانه وه ک ھه رزه کاري, به ره ڵايي سێکسي و ئانارشيزم باس ده که ن که ھه موويان وێرانکه ري تاک و کۆمه ڵگان.