عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له ھاوينه ھه واري سه‌لاحه‌دین
به‌پێ ی ھه واڵێک که له رۆژنامه‌ی سۆزجوی توركیا له
ژماره‌ی ئه‌مڕۆ دا بلاَو
كراوه ته وه : عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رکرده ي پارتی كرێكارانی كوردستان (پ ک ک)
و پارتي ژياني ئازاني کوردستان (پژاک) له دورگه‌ی
ئیمرالیه‌وه ده‌رهێنراوه‌و به فڕۆكه‌یه‌ك به نهێنی گه‌یه‌نراوه‌ته هاوینه‌هه‌واری‌سه‌لاحه‌دین
له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ره‌تا له بنكه‌یه‌كی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم
میوانداری كراوه‌و گفتوگۆ‌و دیدار له نێوان په‌كه‌كه و میتی توركی
و ئۆجه‌لان دا ئه‌نجامدراوه .
حكومه‌تی توركیا و په‌كه‌كه ڕێكه‌وتون له‌سه‌ر سێ
خاڵ:
یه‌كه‌م: له دوای په‌ژراندنی یاسای مافی پاراستن به
زمانی دایك ,حكومه‌تی توركیا زه‌مینه‌ی یاسایی خۆشبكات بۆئازادكردنی زیندانیانی كه‌جه‌كه(باڵي
پ ک ک له تورکيا), له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌مه‌دا په‌ك‌ك چالاكی سه‌ربازی راده‌وه‌ستێنیت و هه‌ردوو لا شه‌ڕنه‌كردنی یه‌كجاری
رابگه‌یه‌نن.
دووه‌م: ده‌بێت توركیا رۆژئاوای كوردستان بناسێت و په‌كه‌كه‌ش
به‌رامبه‌ر ئه‌مه هێزه چه‌كدارییه‌كانی خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌كشێنیته‌وه .
سێیه‌م: ده‌بێت ده‌ستوری یاسایی بگۆڕدرێت و په‌روه‌رده‌ی
زمانی دایك و سه‌ربه‌خۆیی بخرێته ژێر زه‌مانه‌تی یاساییه‌وه .