دۆسيه ي کوژراواني پاريس
ئه‌و دوو كه‌سه‌ی له چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له تیرۆركردنی سێ ژنه سه رکرده که ي پ ک ک و په ژاک له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ده‌ستگیركران، شه‌وی رابردوو یه‌كێكیان ئازاد كرا‌و ئه‌وی دیكه‌یان برایه به‌رده‌م دادوه‌ر.
داواكاری گشتی پاریس له چوارچێوه‌ی هاوكاری كاری تیرۆریستی و تاوانی گرێ‌دراو به تیرۆردا كه‌یسی لێكۆڵینه‌وه‌ی له تیرۆركردنی ساكینه جانسز، فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز كرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسي فرانسا رايگه‌یاند كه هه‌فته‌ی رابردوو دووكه‌سی ته‌مه‌ن 30 ساڵ‌و 39 ساڵ ده‌ستگیركران كه هه‌ردووكیان كوردن و له‌پاریس ده‌ژین. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، شه‌وی رابردوو به مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسێیه‌كه كه‌سه ته‌مه‌ن (30) ساڵه‌كه ره‌وانه‌ی دادوه‌ری گشتی كراوه و دووه‌میشیان ئازاد كراوه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئاژانسه‌كه بڵاویكردۆته‌وه، تا ئێستا نه پۆلیس و نه داواكاری گشتی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه نه‌داوه، به‌ڵام میدیاكانی فه‌ره‌نسا هه‌واڵی تایبه‌ت به بابه‌ته‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌و هاوكات ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌و ده‌ستگیركراونه ئاشكرا كراوه که ناوي ﻉومه ر گونه ي شۆفێري سه کينه بووه.