ئمرالي _ پاريس _ مۆسکۆ
رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵی رۆژی پێنج شه‌ممه بڵاویكرده‌وه
"ئه‌سڵان ئۆسویان" كه به "سه‌رۆكی مافیاكان" ناویبردووه
ئێواره‌ی چوارشه‌ممه له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا كوژراوه‌و پێده‌چێت په‌یوه‌ندی
به كوشتنی سێ ئه ندامه کوژراوه که ي په‌كه‌كه‌وه هه‌بێت كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌پاریس
كوژران.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "كوریری
دیلا سیرا" ی ئیتاڵی "ئه‌سڵان ئۆسویان" به‌نه‌ته‌وه كورده‌و له
شاری تبیلس له‌دایكبووه‌و كاری ره‌وانه‌كردنی چه‌ك بووه به شێوه‌یه‌كی نهێنی
بۆ (په‌كه‌كه) و له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته‌دا هاوكاربووه.
رونیشیكردۆته‌وه "ئه‌سڵان ئۆسویان" رۆژی
16 ئه‌م مانگه دوای ئه‌وه‌ی له چێشتخانه‌یه‌ك له مۆسكۆ ده‌رچووه به قه‌ناس
ته‌قه‌ی لێكراوه‌و كوژراوه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، كوشتنی ئه‌و كه‌سه كه كاری
بازرگانی چه‌ك بووه له‌روسیا له‌رووداوێكی نادیاردا كه هاوكاته له‌گه‌ڵ
كوژرانی سێ ئه ندامه کوژراوه که ي په‌كه‌كه له‌پاریس، شیكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ
ده‌كرێت كه هه‌وڵێكه بۆ ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م دانوستانه‌كان كه له‌نێوان
توركیا‌و په‌كه‌كه ده‌ستیپێكردووه.