14 چه کداري HPG کوژران
شه‌وی دووشه‌ممه له ناوچه‌ی چه‌لێی پارێزگای هه‌کاری
نزیک سنووره‌کانی عێراق ، شه‌ڕوپـێـکدادان له نێوان چه کداراني پ ک ک و په ژاک و له‌شـکری
تورکیا ڕوویدا و له ئاکامدا ژماره‌یه‌ک کوژراو و بریندار که‌وتوونه‌ته‌وه.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی له‌شـکری تورکیا شه‌وی دووشه‌ممه
له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و هێزه‌ی په‌که‌که خۆی ئاماده‌ده‌کرد بۆ لێـدانی سه‌ربازگه‌یه‌ک،
هێزێـکی له‌شـکری به دوربینی شه‌و به‌دیکردووه و ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه و شه‌ڕوپـێـکدادان
هه‌ڵگیرساوه.
له و پێکدادانه دا 14 چه‌کداری په‌ک ک و په ژاک کوژراون
و هه‌روه‌ها سه‌ربازێـکی تورکیش کوژراوه و 2 ی دیکه برینداربوون. چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کی
زۆریش ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
+ نوشته شده در چهارشنبه ۲۰ دی ۱۳۹۱ ساعت 10:49 توسط هیوا
|