شه ڕ له گه ڵ پ ک ک و پاشماوه کاني به رده وامه .
ئاتالاَی: ده‌وڵه‌تی توركیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێست نواندن و ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیانی كورده له به‌رانبه‌ر چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌دا
ڕۆژی دووشه‌ممه "به‌شیر ئاتالاَی" جێگری سه‌رۆك وه‌زیری توركیا له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" شه‌ڕی نێوان سوپا‌و هێزه‌كانی په‌كه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕاناوه‌سێت، وتیشی : هێزه له‌شكری و ئه‌منییه‌كانی توركیا ڕاسپێردراون كه به‌رده‌وام له سنووره‌كان له‌گه‌ڵ باكووری توركیا له ئاماده‌باشیدا بن و ڕێگه نه‌ده‌ن كه په‌كه‌كه هیچ جۆره چالاكی و دروستكردنی بنكه و باره‌گای تایبه‌تی بۆ زستان ببێت.”
" ئاتالاَی" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سه‌رۆك وه‌زیر به‌رپرسیارێتی كۆمیته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری پێ سپاردوه‌و به‌رپرسیاره له دروستكردنی هاوئاهه‌نگی له نێوان سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كان، ده‌زگای هه‌واڵگریی، وه‌زیری ده‌ره‌وه، وه‌زیری ناوخۆ، به‌ره‌ڤانی و دادوه‌ریی له پێناو ئه‌و ئه‌ركه‌دا.”
جێگری ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌شیدا كه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رنامه و هاوئاهه‌نگییه‌كان له پێناو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆر ئه‌وان هیچ به‌ربه‌ستێكیان له به‌رده‌مدا نییه كه له پێناو كۆتایی هێنان به هێرشه‌كانی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك و له هه‌ر شوێنێكدا دانوستان بكه‌ن.