ئايدولوَژيا ههرهس هيَناوهكان
ئايدولوَژيا ههرهس هيَناوهكان
كوَتايي هيَلَي پهژاك و ئاپوئيستي
لهسروشتي ئینسانییه ت دا، بهردهوام پهيوهند داربوون به هزريَكي تايبهت، وهكوو ژياني تاكهكهسي و كوَمهلاَيهتي ههبووهو دهبيَت. بهلاَم گرنگ ئهوهيه كه لهو سهردهمانهدا ههموو ئايدوَلوَژييهكان ئيلاهي و ئاسماني بوون. ههلَبهت لهدونياي ئهمرِوَ دا ئايدوَلوَژييه ئاسمانييهكان ههر لهسهر جيَگاي خوَيانن و ريَز و گرنگييهتيَكي تايبهتيان ههيه. ئهم جوَره ئايدوَلوَژييانه هاوتهمهني ميَژووي مروثايهتين و ههر بهردهواميش دهبن.
ليَردهدا سهري قسهمان لهگهلَ ئهو ئايدوَلوَژي و ئايدوَلوَگانهيه كه هزرو بوَچوونهكانيان لهسهر بنهمايهكي بهرژهوهندي تاكهكهسي دانراوه. لهم نيَوانهدا دهمهويَ ئاماژه به ئايدوَلوَژي ئوَجالان (سهروَكي بهندكراوي پهژاك) بكهم. ئوَجالان يهك لهو كهسايهتيانه بوو كه تواني لهنوسراوهي كهسايهتييه بهناوبانگهكاني جيهان كهلَك وهرگريَت و كوَمهلَيَك بيرورِاي دهستكرد، بريَژيَنيَته ناو ئهم كوَمهلَگاوه و بهشيَك له جيلي جواني پيَوه گرفتار بكات. ئهم ئايدوَلوَژييه قهد لايهني ئاسماني و ئيلاهي نييه و تهنانهت باس لهنهبووني خودا و روَژي قيامهت دهكات. ئوَجالان بههوَي ئيسلامي بووني كوَمهلَگهي روَژههلاَتي ناوين و كوردستان، ناويَره بهراشكاوانه بلَيَ خودا نييه و ئهمانه ههمووي دروَيه؛ بهلاَم بهشيَوازيَكي نه رمتر و سياسيانه ئهم فرموولاَنه دهرخواردي گهل دهدات. پهژاك و ئايدوَلوَژييهكهي، لهسهر بنهماي هزر و راماني داروين – ماركسييه؛ بهلاَم ئهمانهيان بهناوي ئوَجالان ناوزهد كردووه. گرنگ نييه كه خاوهني ئهم هزر و رامانه نا زانستيانانه ئوَجالان و پهژاك بن يا دزراوهيَكي ويَژهواني لهداروين و ماركس، چوون لهههردوو حالَهت دا ئهم رامانانه مهحكوومي لهناوچوونن. نموونهي شكست خواردووي ئهم ئايدوَلوَژييه لهكوردستان دهگهرِيَتهوه بو چهند دههه پيَش ئيَستا كه لهكوردستاني ئيَران كوَمهلَه پيَشانگايهتي دهكردو لهئيَراق و ولاَته عهرهبييهكان بهناوي شيوعي ناوبانگيان دهركردبوو. بهلاَم بههوَي ناسازگار بوون لهگهلَ كهلهپوور و هزري كوردايهتي و دواي لهناوچووني سوثييهت – ئهمانه نهوه و نهتيجهي ريَبازي ماركسيست – لنينيستي سوثييهت بوون- ورده ورده ريَگاي نهمان و لهناوچوونيان گرته پيَش. ريَبازي ليبراليزم و نيوليبراليزميش لهئهورووپا لهبهر چاوه كه چوَن رووي له نهمان كردووه و ريَگاي هات ونههاتي گرتووته پيَش، بهلاَم ريَبازه ئاسماني و ئيلاهييهكان ههر بهردهوامن و بهردهواميش دهبن. پهژاك و ئوَجالان ئهبيَ ئهمه باش بزانن كه هيچ كات ريَبازي لهم جوَره سهركهوتوو نهبووهو نابيَت و مهحكوومي لهناوچوون و ههرهس هيَنانه. گهلي كورد پيَش ئيسلاميش خاوهن بيروراماني ئاسماني و ئيلاهي زهردهشتي بوون و ههنووكهش لهگهلَ ريَبازي ئيلاهي ئيسلام دان و هيچ كات ههلَگري هزر و راماني ماركسيستي و لاديني ناين.