سزاي له سێداره دان له تورکيا و کاردانه وه کاني
... ئازادكردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئه‌گه‌ر پێویست بكات دوور نییه جارێكی‌تر سزای له سێداره‌دان له دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوان توندوتیژی و كوشتن‌یان ئه‌نجامداوه ، له توركیا بكه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكردبوو كه له ئێستادا سزای له سێداره‌دان له ئه‌مریكا، روسیا، چین و ژاپۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له گرنگی جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و سزایه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌مكردبوه‌وه.
دووابه‌دوای ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا حزب و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی باكوری كوردستان كاردانه‌وه‌ی توندیان نیشانداوه ره‌خنه‌یان له‌و جۆره هه‌ڵوێستانه گرت.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیمۆكراسی "به‌ده‌په" له‌و باره‌وه رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه كه‌س نازانێت ملی كێ به په‌ته‌وه ده‌بێت.
وتیشی: توركیا وڵاتێكه كه تێیدا سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی له سێداره‌دراوه و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ك بوو به له سێداره‌دانی عه‌دنان مه‌نده‌ره‌س سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری توركیا له 17 ئه‌یلولی 1961.
له لایه‌كیتره‌وه پارتی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی توركیا "مه‌هه‌په" پێشوازی له‌و لێدوانه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردوه.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی ئه‌و حزبه رایگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌و بڕیاره بخاته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه به ته‌واوه‌تی هێزیانه‌وه پشتیوانی لێده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه ده‌ربڕیوه.