بەگوێرەی چەند بەڵگەنامەیەکی نوێ، PKK بە فەرمانی بەشار ئەسەد شەڕ لە دژی تورکیا دەکات. لە بەرامبەردا پەکەکە دەڵێ "هیچ کەس ناتوانێ بەکاریان بهێنێت  و بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد تێدەکۆشین".

کەناڵی عەرەبیە چەند بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەدەکات کە بەڵگەنامەی زۆر نهێنی رژێمەکەی بەشارە ئەسەدن، بەڵام توانراوە دەزیان پێبکرێت.

يه ک له و خاڵانه ي که له م به ڵگانه دا ئاماژه ي پێکراوه ئه مه يه: جوڵاندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) تاوەکو لە ناوچە سنوورییەکان لەدژی تورکیا چالاکییەکانیان زیاد بکەن و هێرشی سەربازی ئەنجامبدەن.

ئەحمەد دەنیز، گوتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لەوبارەوە راگەیاند "(PKK) سیاسەتێکی سەربەخۆی پەیڕەو دەکات". ئەو راشیگەیاند "لە گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوولایەن هەیە، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا تورکیا و قەتەر و سعودیە. لایەکەی دیکەش ئێران و سووریا کە چین و رووسیان لە پشتیانن، بەڵام کورد لە هێلی سێیەم دایە".