2 باره‌گاى PKK و PJAK بۆردوومان کران
شه‌وى رابردوو هێزه‌كانى تووركیا سنوورى هه‌رێمى كوردستان‌و بنارى قه‌ندیلیان بۆردوومان كرد، له سنوورى ئامێدیش 2 باره‌گاى PKK بۆردوومان كراون.
كاژێر 1:30 خووله‌كى شه‌وى رابردوو بۆیه‌كه‌م جار گوندى چنارۆك‌و باكرمان‌و چه‌ند گوندێكى دیكه‌ى سه‌ر به ناحیه‌ى چه‌مانگ له باشوورى قه‌زاى ئامێدى له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانى توركیاوه بۆردوومان كرا‌و نیو كاژێرى خایاند، كه پێشووتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باشوورى ئامێدى بۆردوومان نه‌كراوه، به‌ڵام باكوورى ئامێدى بۆردوومان ده‌كرا. ئه م بوردمانه به ھۆي ھه بووني باره گاکاني پ ک ک له ناوچه که يه.
چاوشین، به‌رپرسى لیژنه‌ى پارتى له ناحیه‌ى چه‌مانگ راگه‌یاند "به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستمان كه‌وتوون PKK زياني گياني زۆري به رکه وتووه و ھه روه ھاچه ندين كۆگاى خۆراك‌و ته‌قه‌مه‌نییان سووتاوه".
جگه‌له‌وه‌ش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا شه‌وى رابردوو بۆردوومانى بنارى قه‌ندیلیان كرد‌و زیانى ماددیان به باره گاکاني په ژاک گه‌یاند.