کێشه ي ده سه ڵات له کوردستاني سوريا
زیاتر لە 20 حیزب و رێکخراوی سیاسی لە رۆژئاوای کوردستان درێژە بە خەبات دەدەن کە زۆربەیان لەناو دوو ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەتەوە.
لە رێکەوتی 2012/7/19 هێزەکانی رژێمی ئەسەد لە شاری کۆبانی کشانەوە و هێزە کوردییەکان بۆ یەکەمین جار کۆنتڕۆڵی شارێکی رۆژئاوای کوردستانیان بەدەست گرت و ئەوە دەستپێکێک بوو بۆ رزگاری زۆربەی شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستان.
دواتر لە 24/7/2012 لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەنێوان ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان لە قامشلۆ، دەستەی باڵای کوردی راگەیەندرا کە یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی رێککەوتننامەی هەولێرە.
پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD (پ ک که ي سوريا) کە سەرەکی ترین لایەنی پێکهێنەری ئەنجوومەنی گەلە بەکردەوە کۆنتڕۆڵی زۆربەی شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستانی بەدەستەوەیە و هەر ئەوەش بووەتە هۆی گلەیی پارتەکانی ئەندام لە ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد. ئه م باڵه ي پ ک ک که ئێستا ده سه ڵاتي چه کداري به ده سته وه گرتووه, ھه ڕه شه ي له پارت و لايه نه کاني ديکه کردبوو که ماڤي ئه وه يان نييه ھێزي چه کداريان ھه بێت.
ئه مه ھه ر ئه و نه خۆشي ده سه ڵاته يه که له نێو پ ک ک و په ژاکيش باوه و ئێستاش باڵي سوريه شي تووش کردووه و رۆژانه ئازار و زيانێکي زۆر ده گه يننه خه ڵکي.