په‌ژاك، تاقانه‌ي پ.ك.ك
په‌ژاك، تاقانه‌ي پ.ك.ك
له‌روَژي دامه‌زراني په‌ژاك به‌ده‌ستي پ.ك.ك، به‌رده‌وام قسه ناكوَكه‌كانيان له‌مه‌رِ سياسه‌تي حيزبايه‌تي و دوژمنايه‌تي گه‌لي كورد داريَشتووه. هه‌رچه‌ند پ.ك.ك هه‌ر له‌روَژي يه‌كه‌مه‌وه تاكو ئيَستا، خوَي وه‌ك كوردي ره‌سه‌ن و سه‌ربه‌خوَ ناوزه‌د كردووه؛ به‌لاَم پيَشنيان وتووزيانه: « كه‌س به دوَي خوَي نالَيَ تورشه»
پ.ك.ك و دواتريش نه‌وه حه‌وت مانگانه‌كه‌ي (په‌ژاك) وه‌ستاي دروشم سازي بوون و هه‌ر سات و كات بوَ به‌رِيَوه‌چووني سياسه‌ته نامروثانه‌كانيان، دروَشميَكي نويَيان هيَناوه‌ته گوَرِيَ. بوَ روون بوونه‌وه‌ي په‌يوه‌ندي نيَوان پ.ك.ك و په‌ژاك و هه‌روه‌ها په‌يوه‌نديان له‌گه‌لَ هيَزه روَژئاوايه‌كان (ئا‌مريكا)، كورته‌يه‌ك له‌بابه‌تي نوسراوي به‌ريَز جه‌ميل كولاهي كه تاراده‌يه‌ك قامكي ئيشاره‌ي له‌سه‌ر خالَه ناكوَكه‌كان و يا به واتايه‌كي ديكه، دروَكاني پ.ك.ك و په‌ژاك داناوه.
سیاسه‌تی په‌که‌که دژ به رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
جەمیل کولاهی
پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه، هه‌تاکوو ئێستا، له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا دوو سیاسه‌تی سه‌ره‌کی پێڕه‌و کردووه، که به داخه‌وه هه‌ر دوو سیاسه‌ته‌که دژ به به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی کورد بوون. یه‌ک له‌و سیاسه‌تانه رۆخاندن و هه‌ڵکۆتانه سه‌ر ئه‌و پارت و دامه‌زراوانه‌یه که شیوه‌ی بیرکردنه‌وه‌یان جیاواز له گه‌ڵ په‌که‌که‌یه. دووهه‌مین سیاسه‌ت هه‌رزانفرۆش کردنی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان. رێبه‌رانی په‌که‌که به گرتنه پێشی ئه‌و سیاسه‌تانه، به درێژایی مێژووی په‌که‌که تووشی ده‌یان هه‌ڵه‌ی قه‌ره‌بوو نه‌کراو هاتوون که قازانجه‌که‌یان راسته‌وخۆ چۆته گیرفانی ئامريكاوه.
په‌که‌که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به بێ له به‌ر چاو گرتنی هه‌ڵکه‌وتەی جوغرافیای کوردستان، به ته‌نێ، دروشمی سه‌ربه‌خویی کوردستانی هه‌ڵگرت. دروشمێک که حیزبێک به قه‌واره‌یه‌کی ئاشکراوه، وه‌کوو په‌که‌که ناتوانێ هه‌ڵگری بێ. چوون ئاوه‌ها پارتێک که هه‌ڵگری ئه‌و دروشمه بێ، له گه‌ڵ باری جوغرافیایی و ژێئۆپولێتیکی کوردستان یه‌ک ناگرنه‌وه. په‌که‌که دروشمێکی هه‌ڵگرت که نه توانای جێبه‌جێ کردنی هه‌بوو، نه دروشمێکی جێگای باوه‌ڕی رێبه‌رانی بوو. ئه‌م راستییه کاتێ به زه‌قی ده‌رکه‌وت که ئۆجه‌لان له لایه‌ن دادگای تورکییه‌وه به‌ره‌و روی تاوانی!! جوداییخوازی هات و له وه‌ڵامدا گوتی "ئێمه دروشمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان‌مان بو کۆ کردنه‌وه‌ی چه‌کداری زیاتر هه‌ڵگرت."!!! بۆیه ده‌بینین که په‌که‌که به‌رده‌وام له پاشه‌کشه‌دا بووه‌و له سه‌ربه‌خۆییه‌وه هاته سه‌ر داوا کردنی، ده‌رکردنی بڕیاری “عه‌فوات” بۆ گه‌ریلا. نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌م بێ باوه‌ڕییه به دروشمی سه‌ربه‌خۆیی له وته‌کانی موراد قه‌ره‌یڵان به‌رپرسی که‌جه‌که‌دا به‌ر چاو ده‌که‌وێ که له وتووێژ له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ”تریبیون دی گێنێوه”دا ده‌ڵێ: «ئێمه ناخوازین له تورکیه جیا بینه‌وه، به‌ڵکوو ده‌مانه‌وێ ئه‌و وڵاته مافی خوێندن به زمانی زگماکی و ئۆتۆنۆمی کولتوری به کورد بدات”.
باکووری کوردستان: په‌که‌که بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هێزی چه‌کدار، نه بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، به‌ڵکوو بۆ درێژه‌دان به ژیانی خۆی، که‌وته دژایه‌تی کردنی پارت و رێکخراوه کوردییه‌کان له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان. ئه‌م ره‌وته هه‌ر له باکوورەوە ده‌ستی پێ‌کرد تا ئه‌مڕۆکه به‌رۆکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرتووه. كه‌ماڵ بۆرکای له وتووێژ له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف (له‌ماڵپه‌ڕی خوێندکاری ناسیونالیستی کورد وه‌رگیراوه) واده‌ڵی: ”ده‌وڵه‌ت هه‌مو شتێکی کرد و ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی په‌که‌که تاکه رێکخراوی کوردی بێ و رێکخراوه‌کانی دیکه ده‌نگیان کپ بکرێ و له‌گۆڕێ نه‌مێنن. هه‌روه‌ها ئۆجه‌لان وه‌ک سه‌رۆکی په‌که‌که بمێنێته‌وه. چونکه ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێ له ڕێگه‌ی ئۆجه‌لانه‌وه، په‌که‌که‌و له‌ڕێگه‌ی په‌که‌که‌وه بزوتنه‌وه‌ی کورد ئاڕاسته بکات. ئه‌وانه‌ی جیاواز له‌ئۆجه‌لان و سیاسه‌ته‌کانی بیریان ده‌کرده‌وه هه‌مویان پاکتاو کران یاخود رایانکرد و کوژران. نه‌ک ته‌نیا ئۆجه‌لان به‌ڵکو ده‌وڵه‌تی شاراوه‌ش رێگه به دروستبونی جیاوازی و ئه‌ڵته‌رناتیڤ ناده‌ن له‌ناو په‌که‌که‌دا. چونکه ئه‌و کات کۆنتڕۆڵ ناکرێن. بۆ نمونه حیکمه‌ت فیدان ویستی دژایه‌تی بکا و رێکخراوێکی نوێ دابمه‌زرێنێ، به‌ڵام کوژرا. نیزامه‌دین تاش و هه‌ڤاڵانی له‌گرنگترین فه‌رمانده‌کانی په‌که‌که بوون. دژایه‌تیان له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی قۆناغی ئیمرالی ده‌ربڕی. گوتیان "ئه‌مانه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد دا نین" و جیا بوونه‌وه. به‌ڵام گۆشه‌گیر کران. شه‌مدین ساکیک فه‌رمانده‌ی هه‌ره به‌ناوبانگ بوو، رای‌کرد. بینیتان چۆن بێ کاریگه‌ر کرا.»
له باره‌ی سه‌رکوتی بیروڕای جیاواز نیزامه‌دین تاش (هه‌ڤاڵ بۆتان) یه‌کێ له دامه‌زرێنه‌ران و گرینگ‌ترین فەرمانده نیزامییه‌کانی په‌که‌که ده‌ڵێ (میدیانیوز) «... له ساڵی 2004 پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان سه‌ردانی قه‌ندیلیان کرد به یارمه‌تی کۆپته‌رێکی سه‌ربازی تورک... ئه‌وان هه‌ڵگری په‌یامی ئۆجه‌لان بوون بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن به سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان. پارێزه‌ران نوسخه‌یه‌ک له کۆنووسی هه‌رکام له کۆبوونه‌وه‌کانیان له که‌مپی قه‌ندیل ده‌دایه‌وه ده‌وڵه‌تی تورک... ئۆجه‌لان هه‌ستی به‌وه کردبوو که له ناو پارتی کرێکارانی کوردستاندا بیروڕای جیاواز هاتۆته ئاڕاوه و ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌تی نیگه‌ران کردبوو، ئه‌وان له رێگه‌ی پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان به‌ری رووداوه نه‌خوازراوه‌کانیان گرت.»
په‌که‌که تا ئێستا هه‌ر رێکخراوێک که له باکووردا به بیرێکی جیاوازه‌وه، دامه‌زراوه له گه‌ڵی به شه‌ڕ هاتوون و هه‌ڵیکۆتاوه‌ته سه‌ری. بۆ نموونه پارتی سوسیالیستی کوردستان که پارتێکی بێ چه‌کیش بوو. له‌م باره‌وه بۆرکای له درێژه‌دا ده‌ڵێ: “گومانی تێدا نیه، ده‌کرا له‌ڕێگای یاساوه رێکخراوه کوردییه‌کان پێش بکه‌ون و هه‌موو ناوچه‌که به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه بخه‌نه ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه و سه‌رۆک شاره‌وانیه‌کان و نوێنه‌رانی په‌رله‌مان بکه‌نه هی خۆیان. به‌ڵام له‌کاتێکدا که‌بزوتنه‌وه‌ی کورد له ڕێگه‌ی ئاشتی و یاساییه‌وه سه‌ری هه‌ڵده‌دا، ساڵی 1978 په‌که‌که هاته مه‌یدان و هه‌موو رێکخراوه کوردییه‌کانی دیکه‌ی به"دوژمن" له قه‌ڵه‌م دا. ساڵی 1984 په‌نای بۆ چه‌ک برد. له‌قۆناغێکدا که رێکخراوه دیموکراتیکه‌کان بێده‌نگ و کپ کرابون، ته‌قه‌ی چه‌که‌کان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری هه‌بوو. به‌واتایه‌کی دیکه، رژێم به‌شێوه‌یه‌کی زۆر زانستیانه، هێزه دیموکرات و ئاشتیخوازه‌کانی له بزوتنه‌وه‌ی کورد دابڕی و بێده‌نگی کردن. ئه‌وکات په‌که‌که ته‌نیا بۆ تیرۆریزه‌کردنی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد به‌کار ده‌هات. گروپێکی زۆر بچوک بوو. ساڵی 1979 هێرشیان کرده‌سه‌ر هاوڕێیانمان، به‌ڵام ئێمه به‌رپه‌رچمان نه‌دانه‌وه. چونکه ده‌مانزانی له‌پشت ئه‌مانه‌وه، کوده‌تاچیه‌کان و ده‌وڵه‌تی شاراوه هه‌یه. ئه‌وان ده‌یانویست بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد وه‌ک روداوی تیرۆر بناسێنن و کورده‌کان به‌گژ یه‌کتریدا بچن."
بۆ پشتراستکردنه‌وه‌ی ئه‌م وته‌یه، پێویسته به‌و وته‌یه‌ی عۆسمان ئۆجه‌لان ئاماژه بکرێ، که له وه‌ڵامی پرسیاری رێنێسانس‌دا، له سه‌ر نفووزی ئه‌رگه‌نه‌کۆن له سه‌ره‌تاکانی دامه‌زرانی په‌که‌که ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر چاو له دۆسیه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن بکه‌ین ده‌بینین ناوی پیلۆت نه‌جاتی، که‌سیره یڵدره‌م ـ که ژنی عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان بوو ماوه‌یه‌ک ـ هه‌یه؛ ئه‌وانه کۆمه‌ڵێک که‌س بوون له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی په‌که‌که به‌شێوه‌یه‌ک هاتبوونه نێو په‌که‌که‌ی و که‌س نازانێ ئه‌وانه کێن، که‌سی تر وه‌ک عه‌بده‌لڕه‌حمان ئاگری، ئیسمه‌ت و چه‌ند که‌سی تر، ئه‌وه بۆخۆی گومان دروست ده‌کات، له گرووپی دامه‌زرێنه‌ری په‌که‌که دا وه‌ک مسته‌فا قه‌ره‌سوو، ده‌وڕان کالکان (عه‌باس) که به‌رپرسی ته‌واویی شه‌ره‌کانی په‌که‌که‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردییه‌کان، هه‌موو ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و که‌سه بوو. شه‌ڕی نێوان په‌که‌که و پارتی و په‌که‌که و یه‌کێتی، پراکتیکی هه‌ندێک له‌و که‌سانه له‌ناو په‌که‌که گومان دروست ده‌کات که ئه‌وانه سه‌ر به ئه‌رگه‌نه‌کۆن بن، من له‌و چوارچێوه‌دا باسم کردووه."
رۆژ ئاوای کوردستان: به‌داخه‌وه هه‌ڵه‌کانی په‌که‌که هه‌ر له باکوور، به‌رته‌سک نه‌کرانه‌وه‌و به‌رۆکی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشی گرته‌وه. کاتێک بنکه‌کانی له نێو خاکی سووریه‌دا بوون، هه‌ر وه‌ک چۆن له گه‌ڵ پارت و رێکخراوه‌کانی باکوور جووڵایه‌وه، ئاواش له گه‌ڵ پارت و دامه‌زراوه‌کانی کوردستانی سوریه ده‌جووڵایه‌وه‌و بوو به له‌مپه‌رێک له سه‌ر رێگای تێکوشانی ئه‌و پارتانه. کوردستانی سوریه له ناو درۆشمه‌کانی په‌که‌که‌دا بچووکترین ره‌نگی نه‌بوو. بۆ نموونه دروشمێک که زۆر جار په‌که‌که بۆ سه‌رکوتی رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌کاری ده‌هێناو ده‌یگوت “باکوور، باشوور و رۆژهه‌ڵات، یه‌ک وڵات و یه‌ک خه‌بات” کوردستان ته‌نیا وڵاتی جیهان بوو که رۆژئاوای نه‌بوو، ئه‌ویش به بۆنەی ئه‌وه‌وه که بنکه‌ی ئۆجه‌لانی تیدا بوو و دروشمی سه‌ربه‌خۆیی چوار پارچه‌ی هه‌ڵگرتبوو. کاتێکیش له‌و باره‌وه پرسیار له کادره‌کانی په‌که‌که ده‌کرا، ده‌یانگۆت سه‌رۆک ئه‌سه‌د!! وتوویه ئێوه سێ پارچه‌که‌ی دیکه رزگار بکه‌ن، ئه‌م پارچه هی خۆتانه!! دواتر که‌ماڵ شاهین که یه‌کێک له کادره به‌ناوبانگه‌کانی په‌که‌که بوو و خه‌ڵکی ئه‌م پارچه‌یه له کوردستان بوو، هه‌ستی به‌و غه‌دره کرد‌و دوای ئه‌وه له په‌که‌که جیا بۆوه، پارتێکی دامه‌زران بۆ ئه‌م پارچه‌یه که ئه‌ویش به ده‌ستی په‌که‌که له سلێمانی تێرۆر کرا. له هه‌مووی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه بوو که له کاتێکدا په‌که‌که داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ چوار پارچه ده‌کرد، پارته‌کانی ئه‌و به‌شه له کوردستان داوای خودمۆختارییان ده‌کرد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه تێکۆشانی په‌که‌که ئازاد بوو و تێکۆشانی پارته‌کانیتر که خوازیاری چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له چوارچێوه‌ی سنووره‌کانی سوریه بوون، قه‌ده‌خه بوو!!؟
سه‌لاح به‌دره‌دین که‌سایه‌تی به ناوبانگی رۆژئاوای کوردستان، له وتوێژ له گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی رێنێسانس‌دا ده‌ڵێ: "هه‌تا ئه‌و کاتیش که عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان له چاوپێکه‌وتنێکدا که دواتر وه‌ک کتێب چاپ بوو باس له کورده‌کانی سووریا ده‌کات به‌ناوی په‌نابه‌ر ناویان ده‌بات له‌سه‌ر خاکی سووریا، کوردستانێک له سووریا وجودی نییه من بۆ ئه‌وه هاتوومه که جارێکی دێکه کورده‌کان بگه‌ڕێنمه‌وه شوێنی خۆیان که باکووری کوردستانه..."
باشووری کوردستان: له باشووری کوردستانیش به هه‌مان شێوه، له ناسکترین و ئاڵۆزترین کاتدا هه‌ڵیکوتایه سه‌ر بنکه‌کانی پارتی و شه‌ڕی پارتی کرد. دواتر وه‌ڵامی پیاوچاکییه‌کانی ی.ن.ک-یشی هه‌ر به شه‌ڕ دایه‌وه‌و سه‌دان رۆڵه‌ی کوردی کردن به قوربانی. دواتر باڵێک هاوشێوه‌ی پژاک، له ژێر ناوی "پ.چ.د.ك"ی، بۆ کوردستانی باشوور دامه‌زراند که تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێ، ته‌نیا له نێو میدیاکانی په‌که‌که‌دا ناوی هه‌یه.
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به داخه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش هه‌مان سیاسه‌تی گرته پێش. په‌که‌که به پێی عاده‌تی هه‌میشه‌یی خۆی، هه‌ر پارت و رێکخراوێک یان ته‌نانه‌ت کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی که جیا له بیری به قه‌ولی خۆیان ئاپوئیستی بێ، ره‌تی ده‌که‌نه‌وه‌و بۆ رۆخاندنی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌موو ئامرازه‌کان. دوای چه‌ند ساڵ که پارته‌کانی رۆژهه‌ڵات، چالاکی چه‌کدارییان له ناوچه‌دا نه‌مابوو‌و بۆشاییه‌ک پێک هاتبوو، په‌که‌که بۆ ده‌رباز بوونی خۆی له قه‌یرانی دوای رفاندنی ئۆجه‌لان و هه‌ڵپێچاندنی بنکه‌کانی له سووریه، ئه‌و بۆشاییه‌ی به قازانجی خۆی قوسته‌وه. به داخه‌وه کۆمه‌ڵێک له لاوانی به هه‌ستی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان فریوی دروشمه رواڵه‌تییه‌کانی په‌که‌که‌یان خوارد‌و روویان کرده ناو ریزه‌کانی ئه‌و پارته‌وه. پێشتر کۆمه‌ڵێکی تر له لاوانی باشوور‌و رۆژئاوای کوردستان روویان لێ کردبوو. به‌ڵام به دوای دادگایی کردنی ئۆجه‌لان و پاشگه‌ز بوونه‌وه له دروشمی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌و که‌سانه که له پارچه‌کانیتری کوردستانه‌وه روویان له په‌که‌که کردبوو تووشی دڵساردی هاتن، ئه‌مجار کونسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌که‌که، بۆ پێش‌گرتن به له به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌که‌که، له کونگره‌ی حه‌وت، که کۆنگره‌یه‌کی نائاسایی بوو و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه گیرا، بڕیار درا که بۆ هه‌ر پارچه‌یه‌ک له کوردستان، پارتێک که له ئه‌ساسدا لقێک له په‌که‌که بێ و له ژێر فرمانده‌یی خۆدی رێبه‌رانی په‌که‌که‌دا بێ، دابمه‌زرێ. ئه‌م بریاره چه‌ند مه‌به‌ستی له پشت بوو؛
ئا) ده‌رباز بوونی په‌که‌که له قه‌یرانه ناوخۆییه‌کان
ب) وه گه‌ڕ خستنی دیپلۆماسی و وتووێژ له گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه له رێگه‌ی ئه‌و به‌ناو پارتانه‌وه، چوون په‌که‌که، ناوی له ناو لیسته‌ی تێرۆری وڵاتانی رۆژئاوا دایه‌و ناتوانێ پێوه‌ندی له گه‌ڵیاندا هه‌بێ. به تایبه‌تی له رێگه‌ی درۆس کردنی پژاک، له کاتی هاتنی ئه‌مریکا بۆ ناوچه، چون وای لێک دابۆوه ئه‌مریکاو ئێران دژ به یه‌کن و ئه‌گه‌ر ریکخراوێکی رواڵه‌تی به ناو پژاک ساز بکا، ده‌توانێ له گه‌ڵ ئه‌مریکا پێوه‌ندی بگرێ. به‌لام دواییش دیتمان ئه‌مریکا ده‌ستی په‌که‌که‌ی خوێنده‌وه‌و پژاکیش وه‌ک لقێک له په‌که‌که که‌وته ناو لیستی ره‌شی ئه‌مریکا.
* کۆ کردنه‌وه‌ی چه‌کداری زێده‌تر له پارچه‌کانی تر‌ی کوردستان له رێگه‌ی ئه‌و لق و پۆپانه‌ی خۆیه‌وه.
لێره‌دایه که خشتی یه‌که‌می دامه‌زرانی لقی رۆژهه‌ڵاتی په‌که‌که یان پژاک داده‌نرێ. کاتێ په‌که‌که، پژاکی دامه‌زراند، کۆمه‌ڵێک لاوی تێدا بوون که خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی پژاک له په‌که‌که بوون، به‌ڵام ئه‌و لاوانه نه‌یانده‌زانی که پژاک بۆ چ مه‌به‌ستێک دامه‌زراوه، به‌ڵام دوایی که ورده ورده سیاسه‌ته‌کانی په‌که‌که‌یان بۆ ده‌رکه‌وت، دڵ‌سارد بوونه‌وه‌و کۆمه‌ڵیکیان لێ ته‌سفیه کران و کۆمه‌ڵێکیان هه‌ڵهاتن و ده‌سته‌یه‌کی دیکه‌یان که ئیدیعایه‌کیان نه‌بوو، به ژیانی ده‌سته‌مۆیی رازی بوون. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه، وته‌ی دوو که له په‌که‌که جیابوونه‌ته‌وه به نموونه دێنمه‌وه:
عۆسمان ئۆجه‌لان برای سه‌رۆکی په‌که‌که‌و یه‌کێ له دامه‌زرێنه‌رانی په‌که‌که له وتووێژ له گه‌ڵ رێنێسانس‌دا له‌م باره‌وه ده‌ڵێ: "ئه‌وانه‌ی جیابوونه‌وه ... به‌شێک ده‌ربازی هه‌ولێر بوون و به‌شێکی تر هه‌ر له سلێمانی مانه‌وه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، ئه‌و به‌شه‌ی تر‌ی کۆردیناسیۆنی پژاک که له شاخ مانه‌وه به ده‌ستی موحافیزه‌کاری په‌که‌که‌ی ته‌سفیه کران، به‌ڵام هه‌تا دوایی هه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه بوون ئه‌وانیش، ئاماده نه‌بوون که پژاک به ته‌واویی بکه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی موحافیزه‌کار، هه‌ر به پلان هه‌موویان بڵاوکردنه‌وه به سه‌ر ناوچه جیاکانی خه‌باتی په‌که‌که و زۆربه‌یان كوژران و چه‌ند که‌سیش خۆیان کوشت، بۆ ئه‌وه‌ی موحافیزه‌کاری په‌که‌که‌ی بتوانن ده‌ست به‌سه‌ر خه‌باتی پژاک دابگرن ئه‌و به‌شه‌ی تر‌ی کۆردیناسیۆنی پژاک که له دوای ئێمه له شاخ مابوونه‌وه ره‌وانه‌ی نێو خه‌باتی چه‌کدارییان کردن که زۆربه‌یان كوژران... به‌ڵام له ناو ئه‌و به‌شه‌ی که له شاخ مابوونه‌وه چه‌ند که‌سیان زۆر مرۆڤێکی لاواز بوون و هیچ توانایی بڕیاردانیان نه‌بوو، "بڕیار" هه‌بوو که هه‌ر ناوی بڕیار بوو، توانای بڕیاردانی نه‌بوو؛ "مه‌زده‌ک" هه‌بوو، ئه‌و مرۆڤێکی زۆر قارێیالیست (نه‌خۆشی ده‌سه‌ڵات) بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بگات به ده‌سه‌ڵات هه‌موو کارێکی ده‌کرد، هه‌تا دوایی له‌گه‌ڵ موحافیزه‌کاری نێو په‌که‌که بوو، له دژی ئێمه‌و هه‌ڤاڵانی رۆژهه‌ڵات. ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ر گۆران و سه‌ربه‌خۆیی پژاک پێداگرییان ده‌کرد زۆر زوو كوژران. به‌گشتی باڵی موحافیزه‌کار زۆر به‌توندی هه‌موویان سه‌رکووت کردن."
عۆسمان جه‌عفه‌ری که له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکی تر له لاوانی رۆژهه‌ڵات له پژاک جیا بوونه‌وه. له وتووێژ له گه‌ڵ ژماره 135ی گۆڤاری ئاسۆ ده‌ڵێ: "یه‌کێ له‌و ته‌نازۆلاته‌ی که په‌که‌که کردی به نهێنی و شاراوه‌ی ما‌مه‌ڵه له سه‌ر حیسابی پارچه‌کانیتری کوردستان، به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵات کرد، کاتێ ئێمه‌ش ئه‌مه‌مان زانی، له په‌که‌که هاتینه ده‌ره‌وه."
لێدوانی ئه‌م دوو که‌سه هاوکات به‌ستراوه‌یی پژاک به په‌که‌که‌وه، ده‌رده‌خه‌ن و ئه‌و ته‌بلیغاته که پژاک هێزێکی سه‌ربه‌خۆ بێ، پووچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه.
عۆسمان جه‌عفه‌ری له وتووێژ له گه‌ڵ کوردستان راپورتدا له سه‌ر دروستبوونی پژاک، ده‌ڵێ: "... په‌كه‌كه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و بۆ درێژه‌دان به‌ته‌مه‌نی خۆی و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بۆ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه یه‌ك له‌دوای یه‌ك تووشی ده‌بن چ قه‌یرانی ناوخۆیی خۆی و چ قه‌یرانی ده‌ره‌وه‌یی كه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ن، به‌كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی پاراستووه. ئێمه كه كاتی خۆی له‌ناو په‌كه‌كه بووین باسی ئه‌وه ده‌كرا كه ده‌بێت بزووتنه‌وه‌یه‌ك بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست بكرێت، ئێمه زۆر مه‌شكوك بووین له دروستكردنی هێزێكی ئاوا، ئه‌و چه‌ند براده‌ره‌ی كه‌دامه‌زرێنه‌ری په‌ژاك بووین غه‌یری یه‌كێكیان نه‌بێت، ئێستا هیچیان نه‌ماون ته‌نها (بڕیار گابار)ماوه. ئه‌وكاته ئێمه هه‌موومان ترسمان له‌وه هه‌بوو كه به‌ڕاستی په‌ژاك ده‌ستی ئه‌مريكاي له‌پشته‌وه نه‌بێت، ئه‌مڕۆكه ته‌ماشا ده‌كه‌ین كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه ده‌یكات به‌ڕاستی زۆر سه‌یره، په‌ژاك ده‌یه‌وێت به‌شه‌ڕی چه‌كداری چی ئیسپات بكات؟"
په‌که‌که به‌شێکیتری پڕۆژه‌که به دوو شێوه ده‌باته پێشێ :
شه‌ڕی چه‌کداری جاروبار له گه‌ڵ هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له قاڵبی پژاک، که ته‌نیا بۆ بردنه پێشی ئامانجه‌کانی خۆی و راکێشانی سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ لای خۆی ده‌یکا. بۆ وێنه کاتێک ئێعدامێک ده‌کرێ، په‌که‌که له پڕێکدا ده‌ڵێ ئه‌وه عه‌مه‌لیاتی تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه‌مان کرد، که ئه‌میش سیاسه‌تێکی داڕێژراو و کۆنترۆڵ کراوه. ئه‌مه له قازانجی کورد نیه و سیاسه‌تێکی دژی کوردیشی له پشته.
په‌که‌که له قه‌ندیل چۆن له باری لوجێستیکییه‌وه دابین ده‌بێ؟ خۆ هه‌ر که‌س ته‌نانه‌ت یه‌ک رۆژ پێشمه‌رگایه‌تی کردبێ ده‌زانێ حیزبێکی هاوشێوه‌ی په‌که‌که و حیزبه چه‌کداڕه‌کانیتری هاوشێوه، پێویستیان به پشتی جه‌بهه هه‌یه. بۆیه ده‌بێ په‌که‌که بۆ له سه‌رپێ مانه‌وه، له گه‌ڵ یه‌کێ له‌و لایه‌نانه، پێوه‌ندییه‌کی چڕوپڕی هه‌بێ و ته‌نانه‌ت به لایه‌نێکه‌وه به توندی به‌ستراوه بێ.
- حیزبی کلاسیک و مۆدێڕن) به‌ڵام ئاخۆ ده‌بێ چ تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێک په‌که‌که‌یان مودێڕن کردبێ ؟ من بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ به نموونه دێنمه‌وه. سه‌ره‌تا به هێندێ له ره‌فتارو یاساکانی ناو په‌که‌که ئاماژه ده‌که‌م:
* که‌سێک که ده‌بێته گریلای په‌که‌که - پژاک ده‌بێ تا دوا هه‌ناسه له گه‌ڵ ئه‌وان بێ، ئه‌گینا توشی ته‌سفیه کردن ده‌بێ.
* که‌سا‌نێک که له په‌که‌که - پژاک هه‌ڵدێن (چون ئازادانه ناتوانن جیا ببنه‌وه یان وازی لێ بێنن) ناتوانن ئازادانه بگه‌ڕێن، چوون تێرۆر ده‌کرێن، بۆ نموونه که‌ماڵ شاهین، سیپان رۆژهه‌ڵاتی و ده‌یان که‌سیتر.
*هیچ که‌س مافی پیکهێنانی ژیانی هاوسه‌ریه‌تی نیه له ناو په‌که‌که‌دا.( وتووێژی سهیلا وحدتی، له گه‌ڵ ئاراس كاردۆخ یه‌کێ له به‌رپرسانی پژاک، وه‌رگیراو له ماڵپه‌ڕی "اخبار روز" ) " کاردوخ: نخیر، اعضای پژاک تشکیل خانواده نمی‌دهند. ازدواج نیز در نگرش فلسفی و سازمانی ما جایی ندارد." واته "نا، ئه‌ندامانی پژاک ژیانی هاوبه‌ش پێک ناهێنن، پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له روانگه‌ی فه‌لسه‌فی و رێکخراوه‌یی ئێمه‌دا جێگایه‌کی نیه"
*به کار هێنانی منداڵان له به‌ره‌کانی شه‌ڕ، بۆ نمونه دانپێدانانی ئاراس کاردۆخ، له وه‌ڵامی سویلا وه‌حده‌تی له سه‌ر به‌شداری منداڵان له شه‌ڕدا، که له باره‌ی وێنه‌یه‌ک ده‌پرسێ که هی منداڵێکی 8 ساڵانه‌و له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا كوژراوه،کاردوخ ده‌ڵێ: "....من از هویت رفیقی که شما از او بحث می‌کنید اطلاع ندارم اما شاهد مواردی آن‌چنانی هستم." واته "... من له سه‌ر هه‌ڤاڵێک که ئێوه باسی ده‌که‌ن زانیارییه‌کم نیه، به‌ڵام من بینه‌ری روودانگه‌لێکی هاوشێوه هه‌م"
*به رۆبۆت کردنی مرۆڤه‌کان و نه‌بوونی هیچ چه‌شنه ئازادی راده‌ربڕین، بێجگه‌م له چوار چێوه‌یه‌ک به ناوی بیری ئاپۆیی.
به‌ڵام با بزانین جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له‌م باره‌وه چی ده‌ڵێی و ڕاده‌ی مۆدێڕن بوونی په‌که‌که‌مان بۆ ده‌ربکه‌وێ:
پێشه‌کی پێویسته که به مافی منداڵان ئاماژه بکه‌م که تا ته‌مه‌نی 18 ساڵی هیچ لایه‌نێک ناتوانێ به پێی بنه‌ما جیهانییه‌کان و مافه‌کانی مرۆڤ، له منداڵ، بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکی چه‌کداری که‌ڵک وه‌ر بگرێ.
مادده‌ی 16)
به‌ندی 1) هه‌ر ژن‌و پیاوێك كه گه‌یشتنه ته‌مه‌نی خۆناسین (بالغ بوون)ه‌وه, مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بێ وه‌به‌رچاو گرتنی هیچ سنوورێك له باری ره‌گه‌ز, نه‌ته‌وایه‌تی یا ئایینه‌وه ببنه ژن‌و مێرد‌و ژیانی هاوبه‌ش پێك بێنن.
به‌ندی 4) بنه‌ماڵه كۆڵه‌كه‌ی سروشتی‌و بنه‌ره‌تیی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و ده‌بێ له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه پشتیوانیی لێ بكرێ.
مادده‌ی 20) به‌ندی 2- نابێ که‌س مه‌جبوور بکرێت سه‌ر به کۆمه‌ڵه یان ئه‌نجومه‌نێک بێت.
لێره‌دا دوو پرسیار ده‌خۆلقێ که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئاخۆ پارتێک که بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ له نێو ریزه‌کانی خۆیدا پێشێل ده‌کاو به توندترین شێوه له به‌رانبه‌ریاندا راده‌وه‌ستی، ئایا سبه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌سه‌ڵاتی کوردستان، که‌وته ده‌ستی، ده‌توانێ پارێزه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ، بنه‌ماکانی دێمۆکراسی و به‌گشتی بایه‌خه‌کانی سه‌رده‌م بێ؟ جیا له‌وه که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێی دا، فه‌رد په‌ره‌ستی، خۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه له چوار چێوه‌ی ئیدئۆلۆژییه‌کان و رۆبۆتسازی له مرۆڤه‌کان سێ تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی حیزبه کلاسیکه‌کانن، که به زه‌قی و خه‌ستی له سیمای په‌که‌که‌وه دیارن و ته‌نانه‌ت فێرگه‌کانیشیان هه‌ر له سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه دامه‌زراون. لێره‌دا ره‌نگه ئه‌وان شه‌ڕی چه‌کداری به مۆدێڕن بوون بزانن که ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌بلیغی په‌که‌که‌یه.
له باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی پژاک، عوسمان ئۆجه‌لان له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌ی رێنێسانس‌دا ده‌ڵێ" پژاک له رووی ئابووری گریدراوه‌ی په‌که‌که‌یه، کادیری پژاک هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌زموونی په‌که‌که په‌روه‌رده ده‌بینن، ئه‌گه‌ر بتوانێ ئابووری خۆی سه‌ربه‌خۆ بێت و کادیری خۆی بۆ خۆی په‌روه‌رده بکات، به‌ریوه‌به‌رایه‌تی بۆخۆی هه‌لبژێرێ، توانایی بڕیاردانی هه‌بێت له‌سه‌ر شێوه‌ازی خه‌باتکردن ئه‌وه ده‌توانێ، به‌ڵام به‌زاندنی ئه‌و سنوورانه کارێکی زۆر ئاسان نییه بۆ پژاک که بتوانی تێیدا سه‌رکه‌وتوو بێت."بۆ به‌لاڕێدا بردنی راستییه‌کان و بۆ ده‌رباز بوون له‌م قۆناخه‌دا ، په‌که‌که-پژاک سیاسه‌تێکی مه‌ترسیداریان خستۆته گه‌ڕ. ئه‌ویش سیاسه‌تی شه‌هید سازی و خه‌ڵک به کۆشتدان به ناوی پژاکه‌وه‌یه که ده‌بێ له قاو بدرێ. په‌که‌که-پژاک ئه‌م سیاسه‌ته‌یان بۆ راکێشانی زیاتری بیروڕای گشتیی کوردستان بۆ لای خۆیان و پرۆژه‌که‌یان گرتۆته پێش، بۆ پشتراستکردنه‌وه‌ی ئه‌م راستییه ئاماژه ده‌که‌م به وته‌ی هێرش ناسری که پێشتر له ده‌زگای راگه‌یاندنی پژاک کاری کردووه، که له وتاری "فاولی سیاسی پژاک به ئه‌نقه‌ستە" ده‌ڵێ:
"ئەگەر سەرنج بدەین لە سەرجەم ئەدەبیاتی سیاسیی پژاک دا کە بە ئیلهام لە پەکەکەوە دەنووسرێ، ویستی شەهید پەروەری دەبینرێ. ئەو لایەنە لە رێگای درووست کردنی شەهیدەوە، دەیەوێ چەند شتێک بە خەڵک و لایەنەکانی رۆژهەلاتی کودستان بسەلمێنێ:
1-ئەوەی کە نیشان بدا تەنیا ئەو لە مەیدانی خەبات دایە و هیچ هێزێک نییە کە ئیستا لە مەیدانی خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستان دا ئامادە بێ.
2-پژاک دەیەوێ بیسەلمێنێ، کە هێزێکی سەربەخۆیەو تەنیا گرێدراویی ئیدئۆلۆژی بە پەکەکەو ئۆجەلانەوە هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە هیزەکانی دیکەی رۆژهەڵات کوردستان بکا، کە بەڕەسمی بیناسن و لە گەڵی بکەونە بەرەیەکی تایبەتەوە.
3-پژاک دەیەوێ لە رێگای فەرهەنگی شەهید پەروەرییەوە هەستی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بۆ لای خۆی رابکێشێت و لەو رێگایەوە ئەندامگیری زیاتر بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان بکا. هەڵبەت لێرە دا من بۆیە زیاتر پارتی کرێکارانی کوردستان باس دەکەم، چونکە تەواوی ئەو بڕیارە سیاسیانەی کە دەدرێ، راستەوخۆ لە لایەن کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی کەجەکەوە دەدرێت، کە زۆربەی هەرە زۆری خوێنەرانی بەڕێز لەو راستییە ئاگاداران و پێشموایە بە ئەندازەی پێویست باس لەو مەسەلەیە کراوە و روون کراوەتەوە."
لێره‌شدا به قسه‌ی عۆسمان جه‌عفه‌ری که له کوردستان راپورتدا بڵاو بۆته‌وه ئاماژه ده‌که‌م: "ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی په‌ژاك و دامه‌زرێنه‌رانی په‌ژاك ئه‌وانه‌ی كه له ساڵی 1996 و 1997و به‌ملاوه بزوتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یان برده ناو كوردستانی ئێرانه‌وه غه‌یری بڕیار گابار نه‌بێت ماوه‌ته‌وه، كه‌سێك له‌و هاوڕێیانه نه‌ماوه‌ته‌وه، هه‌موویان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، هه‌ندێكیان رۆیشتن ئێستا خه‌ریكی ژیانی شه‌خسی خۆیانن و له‌هه‌ولێر ده‌خوێنن، هه‌ندێكیشیان چوونه‌ته ئه‌وروپا و هه‌ندێكی تریشیان چوونه‌وه بۆ ئێران و ته‌سلیم بوونه‌وه، ئه‌مه نه درۆیه و نه دیعایه‌یه و نه بوختانێكه كه بیكه‌م، ئه‌وه راستییه‌كه كه كۆنگره‌ی یه‌كه‌می په‌ژاكه كه په‌ژاك دامه‌زرا هاوڕێیانی سه‌ركردایه‌تی په‌ژاك ته‌نها بڕیار گابار ماوه‌ته‌وه، چه‌ند هاوڕێیه‌كی تریش مابوونه‌وه، به‌ڵام له‌و شه‌ڕانه‌ی كه له‌و دوو سێ ساڵه‌ی دواییدا كرا به مه‌شكوكانه كوژران."
هه‌روه‌ها عه‌لی عیلامی کادری رادیوی میزۆپۆتامیا، له سه‌ر هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له ریزه‌کانی په‌که‌که-پژاک، ده‌ڵێ: "ڕاستیه‌که‌ی هۆکاری دابڕانی من نه جاسوسیه، نه ماندوبونه، نه ترسه و نه به‌رژه‌وه‌ندیه، به‌ڵکو له کۆتاییدا گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته که پژاک هیچ پڕۆژه‌یه‌کی بۆ کورد پێ نیه، کارتێکه، بۆ ماوه‌یه‌ک کاری پێ ده‌کرێ و پاشان فڕێ ده‌درێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وڕۆ له هه‌نجامی ناهۆشیاری ئێمه‌و کۆمه‌ڵگاکه‌مان ناتوانین به ئاسانی ده‌رک به راستیه‌کان بکه‌ین."

