... گەلی رۆژئاوای كوردستان كە پەیەدە(لقي پ ک ک له سوريا) سەرپەرشتی دەكات پێكهات، بەهۆی سەردانەكەی ئۆغلۆوە بۆ هەولێر كێشەی تێدەكەوێت‌و پەیەدە لەدەستەكە دەچێتە دەرەوە.

ئەحمەد داود ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لەهەولێر لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی سوریا كۆبۆتەوەو پەیەدە لەو كۆبونەوەیە ئاگادارنەكراوەتەوە ئەمەش نیگەرانی پارتی یەكێتی دیموكراتی كوردی “پەیەدە” لێكەوتوەتەوە‌و بەو هۆیەوە كێشە لە نێو دەستەكە دروست دەبێت و پەیەدە لەئێستادا لە دەستەكە هاتوەتە دەرەوە .

ئەو كێشەیە دوای ئەوە دێت كە داود ئۆغلۆ هاتە هەولێر كۆبونەوەی لەگەڵ كوردانی رۆژئاوا كرد بەڵام پەیەدە بانگێشت نەكرابوو، ئەمەش بووەتە هۆی نارەزایی پەیەدەو ئەگەری ئەوە هەیە ئەوا بەیەكجاری لە دەستەكە جیاببینەوە”.

ده گوترێت بانگهێشت نەكردنی پەیەدە لەسەر خواستی ئۆغلۆ بووە‌و نەیویستوە چاوی بە سەركردەكانی پەیەدە بكەوێت. لەئێستادا ئەنجومەنی نیشتمانی‌و پەیەدە لەكۆبونەوەدان بۆ تاوتوێكردنی ئەو مەسەلەیە.

دەستەی باڵای سیاسی كورد لە 10 كەس پێكهاتووە و پێنجیان سەر بەئەنجومەنی گەلی رۆژئاوای كوردستان و پێنجەكەی تریان سەر بەئەنجومەنی نیشتمانی كوردی سوریان‌و نوێنەرایەتی هەموو كوردانی رۆژئاوا دەكات لە دەرەوەو ناوەوەی وڵات.