... بارودۆخی ئێستای سوریە پێک هێناوە و هەر ئەوەش بووە بە هۆی هەڕەشەی سوپای ئازادی. لە ئێستا دا (پەیەدە) کە باڵي پ ک ک له سوريایە. ئەوەش وای کردووە کە سپای ئازادی هەست بە مەترسی بکات و هەڕەشەکانی خۆی بۆ سەر (پەیەدە) چر بکاتەوە.

هاوکات لە دوا لێدوانی پاراستنی گەل و (پەیەدە) هاتووە کە هیچ کات ریگا نادەن هیچ هێزێ دەست وەربداتە ناوچە کوردیەکان. هەروەها وشیاريان دابوو بە تورکیاو ئیخوانەکان لەکاتی بيونی هەرجۆرە دەست وەردانی بە توندی وەڵام دەدرێنەوە.
ئەو لێدوانە دژ بەیەکانە وای کردووە کە رۆژئاوای کوردستان پێش لە رووخانی رێژیمی بەعسی سوریە دوارۆژێکی لێڵي لە پێش دایە و ئەگەر وەزعەکە هەروا بچێتە پێش ئەگەری روودانی شەڕی نێوخۆیی و براکوژی لە گۆڕی دایە.