بارزاني له ده ره وه ي بازنه
کەمال کیلیچدارئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وەڵامی ئارینچی دایەوە و رایگەیاند "پشت بەستن بەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان PKK و PJAK بکات شتێکی خەیاڵیە".
کیلیچدارئۆغلو گووتیشی "ئێوە لە کاتێکدا خۆتان بەسەرکردەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێن، بەڵام بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە سەرەکییە (کێشەی کورد) پشت بە بارزانی دەبەستن".
بەبڕوای کیلیچدارئۆغلو، مەسعود بارزانی لەوانەیە بتوانێت هاوبەشی بکات لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد، بەڵام بەستنەوەی چارەسەری کێشەکە تەنها بەئەو هەڵەیەکی گەورە دەبێت.
کیلیچدارئۆغلو راشیگەیاند "ئەگەر کێشەی کورد بگوازرێتەوە بۆ کێشەیەکی نێودەوڵەتی، ئەوا زەنگی مەترسی لێدەدرێت سەبارەت بە تورکیا".
ئەم گووتانەی سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری دوای هێرشەکەی PKK و PJAK بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا هات کە کوژرانی 8 سەرباز و بریندار بوونی 16 سەربازی لێکەوتەوە.
سەرۆکی CHP بانگەوازەکەی خۆی دووبارە کردەوە بۆ دروستکردنی لێژنەیەکی پەرلەمانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێگاکانی چارەسەرکرنی کێشەی کورد.
کیلیچدارئۆغلو لەدژی قسەکانی نەجدەت ئۆزێل، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا وەستایەوەکە گووتبووی سوپا ئامادەیە هێرش بکاتە قەندیل بەڵام پێویستی بە ڕازیبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئامادەیی ڕای گشتی بۆ قبوڵکردنی زۆری زیانەکانە. کیلیچدارئۆغلو لەو بارەوە گووتی "تورکیا وڵاتێکی ئازاد و سەربەخۆیە. پەرلەمانی تورکیا بڕیاری ناردنی سووپا بۆ ئەودیو سنوور پەسندکردووە. جێگای قبوڵکردن نییە مۆڵەت لە دەوڵەتێکی دی وەربگرین لەکاتێکدا پێدانی مۆڵەت کاری پەرلەمانە".