به‌رده‌وامیی بۆردومانی بنکه‌کانی PKK و PJAK
... ده‌ڤه‌ری هه‌کاری له ناوچه‌ی داغلیجا، 24 سه‌ربازی تورکیا کوژران و برینداربوون و 31 ئه ندامي په‌که‌که‌ش کوژران.
شه‌وی ڕابردوویش فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا سێ گوندی بناری قه‌ندیلیان بۆردومان کرد و وێڕای زه‌ره‌ر و زیانی ماددی له‌و ناوچه‌یه که‌سێکیش به سه‌ختی بریندار کرا.
له ڕاگه‌یێندراوی هه‌یئه‌ی ئه‌رکانی ئه‌رته‌شی تورکیادا ئاماژه کراوه که فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی هێزی ئاسمانی ئه‌و وڵاته هێرشه‌کانیان به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام داوه و به بێ هیچ زه‌برپێگه‌یشتنێک گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ بنکه‌کانیان.
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه بۆردومان کردنی ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی ده‌ستیپێکردووه‌ته‌وه و ڕۆژی شه‌ممه‌یش بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک تۆپخانه‌کانی تورکیا گوندی ئادنێ له ناحیه‌ی کانی ماسی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی کرده ئامانج که هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئاگر له زه‌وی و زاری ناوچه‌که به‌ر بوو.