تووڕه يي بارزاني له پ ک ک و په ژاک
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌ڕه‌كانی نێوان پ ک ک, په ژاک له گه ڵ توركیای مه‌حكوم كرد كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی چه‌ندین سه‌ربازی تورك.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا به ئاماژه‌دان به‌و تێكهه‌ڵچوونه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له‌ناوچه‌ی جوله‌مێرگ ڕوویدا و بووه هۆی كوژران و برینداربوونی چه‌ندین سه‌ربازی توركیا ڕایگه‌یاندوه : ئێمه زۆر به توندی درێژه‌پێدانی ئه‌و شه‌ڕ و كوشتنه مه‌حكوم ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكردوه توندوتیژی و كرده‌وه‌ی چه‌كدارانه زه‌ره‌ر به به هه‌موولایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی له‌باربردنی هه‌ر هه‌وڵێكی ئاشته‌وایی له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا پرسه و دڵنه‌وایی خۆی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیان كردوه و هیوای زووچاكبونه‌وه‌شی بۆ برینداران خواستوه.