شيمانه ي ئاگربه ست
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی يه کێتي ده‌ڵێت، "جه‌لال تاڵه‌بانی" هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ناوبژیوانی كردن له‌نێوان په‌كه‌كه‌و توركیادا‌و به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ش ده‌ڵێت ئاگاداری ئه‌و هه‌وڵانه نین.
"ئازاد جندیانی" وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی
ڕاگه‌یاند: "جه‌لال تاڵه‌بانی" جارێكی تر هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاگربه‌ستی نێوان توركیا‌و په‌كه‌كه ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌و پێشبینی ده‌كات له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئاكامی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌ربكه‌ون.
"جندیانی" وتیشی: "جه‌لال تاڵه‌بانی" ڕۆڵی نێوبژیوانیكردن ده‌بینێت له‌نێوان هه‌ردوولادا، چونكه سه‌رۆك كۆماری عێراق دڵنیایه له‌وه‌ی كه ته‌نها ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتی لایه‌نه‌كان نزیك ده‌كاته‌وه‌و شه‌ڕو پێكدادان هه‌میشه كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا "جه‌لال تاڵه‌بانی" به‌مه‌به‌ستی ئاگربه‌ست په‌یوه‌ندی به " PKK "ـه‌وه كردووه، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: بێگومان بێ هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كه لایه‌نه‌كی هاوكێشه‌كه‌ن ناتوانرێت شه‌ڕه‌كه ڕابگیرێت، بۆیه به‌ڵێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی هه‌یه.
لای خۆشیه‌وه، "ڕۆژ وڵات" به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارتی كرێكرانی كوردستان له‌لێدوانێكدا به ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ڕاگه‌یاند: ئاگاداری ئه‌و جۆره هه‌وڵانه‌ی "جه‌لال تاڵه‌بانی" نین و هه‌روه‌ك پێشوازی خۆشی ده‌ربری بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و جۆره.