... ديكه بوَته موَلَگه‌ي چه‌كداران و روَژانه ژماره‌يه‌كي زوَر له هه‌ردوو لا (پ‌ك‌ك‌ و سوپاي توركيا) ده‌كوژريَن.

ئه‌م شه‌رِ و پيَكدادانانه كه تائيَستا زياتر له 12 ئه‌ندامي په‌ژاك و پ‌ك‌كه‌ي به كوشت دا داوه، ده‌رفه‌تي ژيان و گوزراني خه‌لَكي ئه‌و ناوچانه‌شي ليَيان گرتووه. ئه‌نداماني ئه‌م فرقانه له هه‌فته‌ي رابردوودا به‌رپرسي پارتي داد و گه‌شه‌پيَدانيان رفاندووه و به‌رپرسي راگه‌ياندني ئه‌م ناچه‌شيانه كوشت و دواتريش كويَخاي گوندي كه‌مه‌رلي سه‌ر به درسيَميشيان رفاندووه و ....

ئه‌مانه هه‌موو به‌شيَك له‌كردووه توندوتيژه‌كاني ئه‌م فرقانه له‌ هه‌فته‌ي رابردوودا بوو. له به‌رانبه‌ردا سوپاي توركيا له ريَگاي زه‌وين و ئاسمانه‌وه، هيَرشي كردووته‌ سه‌ر ئه‌م فرقانه و هه‌ر ئه‌مرِوَ له ناوچه‌ي قولپي سه‌ر به ئامه‌د چوار كه‌سيان ليَ كوژراوه. رفراندن، توَقاندن و به ديل گرتن، ريَبازه سه‌ره‌كييه‌كاني ئه‌م فرقانه‌يه بوَ پيَش بردني ئارمانجه‌كانيان. ئه‌مانيش له‌به‌رانبه‌ردا بيانوي ئه‌م كارانيانه قه‌ده‌خه‌كردني ديدار له گه‌لَ سه‌روَكه‌كه‌يان (عه‌بدولاَ ئوَجالان) به‌يان ده‌كه‌ن.

باشه له‌م نيَوانه دا تاواني خه‌لَك چييه؟ ئه‌گه‌ر راست ده‌كه برِوَن يه‌قه‌ي ده‌ولَت بگرن و ليَ نه‌گه‌رِن، چيتر ئيشتان به خه‌لَكي چ‌ داوه؟

له‌راستيدا ئه‌مانه له‌م ريَبازانه زياتر هيچ نازانن چونكه ئه‌مانه ساده‌ترين ريَبازن بوَ توَقاندن. دوا به دواي ئه‌م كرده‌وه قيزه‌ونانه‌ي ئه‌نداماني پ‌ك‌ك‌ و په‌ژاك، حكومه‌تي هه‌ريَميش ئيدانه‌ي ئه‌م كرده‌وانه‌ي كردوو له راگه‌ياندنيَك دا كوشتني سيَ ئه‌فسه‌ري تورك له هاتاي به ده‌ستي ئه‌نداماني ئه‌م فرقانه ئيدانه كرد و پيَشي وايه ئه‌م كردوانه نه‌ ته‌نيا هيچ سوديَك به كورد ناگه‌ينيَت، به‌لَكو ده‌بيَته هوَي ره‌ش بووني له چاوي نيَو ده‌ولَه‌تيدا.