لهبهرهيهكي جياوازه‌وه
ئاماده‌کاری کۆنفرانسه‌وه، بەشداری دووەمین کۆنفڕانسی نەتەوەیی ژنانی کورد لە هەولێر ناکەن.
بڕیار وایه دووەمین کۆنفڕانسی نەتەوەیی ژنانی کورد لە 22/05/2012 لە هەولێر ببەسترێت.
ژنانی PJAK، 5 نوێنەریان لەو کۆنفڕانسەدا دەبێت . ئه‌مه له‌كاتيَكدايه كه پ‌ك‌ك، په‌ژاك، پ‌چ‌د‌ك و پ‌ي‌د، ئه‌م كونفرانسه‌يان بايكوَت كردبوو چونكه بانگهيَشت نه‌كرابوون. به‌لاَم دواي ئه‌وه‌ي كه برِيار درا له نيَو كوَمته‌ي ئاماده‌كاري كونفرانسه‌كه‌دا جيَ بگرن، رخنه له‌و لايه‌نانه ده‌كه‌ن كه كونفرانسه‌كه‌يان بايكوَت كردووه. باشه ئه‌دي چه‌ند روَژ پيَش بوو كه خوَتان توَرابوون و ده‌تانه‌وت ناين بوَ كوَنفرانس، كه‌چي ئيَستا بوونه‌ته به‌لَقازي ئه‌م كونفرانسه. جا باشه كونفرانسيَك كه ژناني ئه‌م فرقانه ئاماده‌كاري بن، بوَ ده‌چيَت هيچ ره‌نگ و بوَيه‌كي بيَجگه له‌م فرقانه هه‌بيَت؟
ژنانی 6 حیزب و رێکخراوی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری کۆنفڕانسی نەتەوەیی ژنانی کوردستان لە هەولێر دەکەن و ژنانی 8 حیزبی دیکەی رۆژهەڵاتیش بریاری بایکۆت کردنیان داوە.
ئەوین زیلان رەخنەی لە هەڵوێستی ژنانی 8 حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان گرت کە کۆنفڕانسەکەیان بایکۆت کردووە و گوتی "بەداخەوە ئەو هەڵوێستە جێگای رەزامەندی نیه و دەبوو هەڵوێستێکی لەو شێوەیان نەگرتبابەر. چون نوێنەری ژنانی ئەو 8 حیزبەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆمیتەی ئامادەکار ئامادەبوون و بیروبۆچوونی خۆشیان خستە ناو پڕۆتۆکۆلەوە و واژۆیان لەسەر کرد".
ئەوین زیلان کە هاوکات ئەندامی کوردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAKیشه لەسەر ئەو باوەڕەیە خەباتی ژن کەوتووەتە ژێر رکێفی بەرژەوەندی حیزبیەوە و گوتی "پێویستە ئێمە وەکو ژنانی کوردستان هەوڵ بدەین ئەو مەترسییانە لەسەر ژن هەڵبگرین. ئێمە وەکو ژن کێشەی رەگەزیمان هەیە و لەجیاتی ئەوەی تواماکانمان به کێشەی سیاسی و دەسەڵاتەوە تەرخان بکەین هەوڵ بۆ چارەسەری کێشەی رەگەزی ژنان بدەین".
زيلان له راستيدا، باسي له‌واقعي ژن له نيَو په‌ژاك و پ‌ك‌ك دا كردووه؛ چونكه به‌راستي ژن له‌ويَ به‌س كويَله‌يه‌كه به‌ده‌ستي پياوه‌وه و له‌ژيَر ناوي ئازادي ژن، هه‌موو كومه‌لَگا و رابردووي خوَيا ره‌ت كردووته‌وه و كه‌سيان پيَ قه‌بولَ نييه، ئه‌مه له‌كاتيَكدايه كه خوَشيان هيچيان پيَ نييه و خزمه‌تكاري پياون.