پهژاك چي بكات؟
پهژاك چي بكات؟
كهلَهپياواني پ.ك.ك و سهروَكهبهندكراوهكهي ههريهكهو لهسازيَك دهخهن. يهك دهلَيَ با شهرِ بكهين ئاگربهس چيتر بيَ واتايه، ئوَجالانيش دهلَيَ: نه دهبيَ جاريَ چاوهرِيَ بن. قسهكاني ئوَجالان ئاشكرايه كه ويست و داخوازي دهولَهتي توركيايه. شهرِكردنهكهي پ.ك.ك ش دريَژهپيَداني ريَگاي ئهرگهنهكوَنه. ئهگهر شهرِ بكريَت ئهوه دهولَهتي توركيا لهئوَجالان قبول ناكات و ئهگهريش نهكريَت، ژنرالَهكان لهبرسان دهمرن. ئوَجالان لهگرتووخانهي ئيمرالي، ئامراز و كهرهستهي كوَنتروَلَ كردني پ.ك.ك هيه. ئوَجالاني بهسه زمان لهم نيَوانه ماوهتهوه نازانيَ ويستهكاني ئهرگهنهكوَن پيَك بيَنيَ يا ژيتم و ئهمريكا و ئيسرائيل؟
لهم نيَوان پهژاك ئهبيَ چي بكات؟ تا ئيَستا بيرتان ليَكردووتهوه ئهگهر توركيا لهگهلَ پ.ك.ك و ئوَجالان دانيشيَت و كيَشهكه ببرِيَتهوه، چارهنووسي پهژاك و شاخهكاني ديكهي پ.ك.ك له ئيَراق (پارتي چارهسهري)و لهسوريا (پارتي يهكييهتي ديموكراتي) چي دهبيَت؟ ئهمانه ههموو دروست كران كه گورزي دهستي پ.ك.ك بن و لهپيَناو بهگهيشتن به ئامانجهكاني ئهودا خهباتيان كرد و خهلَكي بيَگوناهيان كوشت. ئهوجار به كوَتايي هاتني پ.ك.ك و ئوَجالان، بالَي ئهرگهنهكوَن لهئيَران و ئيَراق و سوريا، كوَتاييان پيَ ديَت.