پهژاك له سالَي 2712ي كورديدا
پهژاك له سالَي 2712ي كورديدا
پهژاك سالَي نويَي به پيروَز راگرتني روَژي لهدايكبووني گهورهكهيان (عهبدوَلاَ ئوَجالان) دهستپيَدهكهن. روَژي چواري مانگي نيسان، سالروَژي لهدايكبووني ئوَجالانه. ئوَجالان 63 سالَ پيَش ئيَستا لهروَژيَكي وهها دا چاوي به جيهان ههلَهيَنا.
ئوَجالان ههر لهو سهرهتايهوه خوَي وهكوو شيَخ و گهورهي كوردان ناوزهد كرد و روَژي چواري نيسانيش دواتر لهلايهن موريدهكانييهوه بوو به روَژي ستايش و كرنوش بردن بوَ ويَنهكاني ئوَجالان.
پهژاك ئهمسالَيش وهك سالاَني پيَشوو سهرقالَي ئامادهكردني مهراسمي تايبهت بوَ ئهم روَژهيه. سهركردهكاني پهژاك و پكك به ههموو هيَز وتوانايانهوه خهريكي گهروه و پيروَز نيشان داني ئهم روَژهن. لهراستيدا ئهم فرقانه ئهم روَژه و دههان و سهدان روَژي ديكهيان كردووه به ئامرازيَك بوَ كويَلهكردني ئنيسانهكان. ئهگهر بوَ ماوهيهكي كورت له ناو ريزهكاني ئهم فرقانهدا بيت به جواني بوَت دردهكهويَت كه ههموو ئيش و كار و قسه و باسيان له سهر ئوَجالان و كهسايهتييهكهيهتي. بهواتايهكي ديكه ههموو پيوانه كهسايهتييهكان و ريَكخستنييهكان، به گويَرهي ههلَسوكهوتهكان و بيروهزي ئوَجالان بهراورد دهكريَت و دادهرژيَت.
باسي ئهمانهمان كرد چونكه ئهم فرقانه ئهم روَژهيان كردووه به روَژيَكي بنگهيي بوَ بازرگاني و كويَلهكردني ئينسانهكان. جا باشه روَژيَكي وهها داخوَ پيروَزبايي ههبيَت؟ ئهم لهكاتيَكدايه كه ئوَجالان و ئهم فرقانه باس له ئازادي دهكهن! ئايا ستايش و كرنوش بردن بوَ ئوَجالان ئازاديه؟ ئايا روَژي لهدايكبووني كهسيَك دهتوانيَت روَژي رزگاري نهتهوهيهك بيَت؟ سهير ئهوهيه هيَشتا خوَيان پيَورهكاني ئازادي پيَشل دهكهن و لهلايهكي ديكهشهوه باس له ئازادي دهكهن. لهكويَنهي ئهم جيهانه زهبهلاحهدا پيَناسهي ئازادي كرنوش بردن و ستايشي كه سيَك بووه؟