روژنامهي چهتر داخرا
روژنامهي چهتر داخرا
به گويَرهي ههوالَيَك كه له راگهياندنهكاندا بلاَو كراوهتهوه، روَژنامهي چهتر كه زياتر له سالَيَكه دهستي به وهشان كردبوو و دواي چاپي 95 ژماره، داخرا. كهمال حهسهن به رپرسياري ئهم روَژنامه باسي له كيَشهي ئابووري كردووه كه بوَته هوَي ئهوهي ئهم روَژنامه دابخريَت. شاياني باسه كه چهتر خاوهن مالَپهرِيَكيشه كه ههمووي لهراستاي بيرو بوَچوونهكاني ئوجالان دا دهنوسيَت. ئهگهر چاويَك به ناوهرِوَكي ژمارهكاني ئهم روَژنامه و يا خود مالَپهرهكهيان بخشكيَنين به جواني ئهمهمانه بوَ دهردهكهويَت كه ههمووي ئهم راگهياندنه لهخزمهت پكك و پهژاك دا بووه.
ئهمه يهكيَك له ريَبازهكاني ئهم ريَكخراوانهيه كه به ريَگاي كهساني ديكه تيَدهكوَشن ريَگاي خهبات بوَ خوَيان دروست بكهن. چهتريش يهك لهو ناوهندانه بوو كه به توندي و له زاري ئهم ريَكخراوانه دهينووسي و لهراستيدا وهك ئهلَترناتيويَك بو راپهرينهكاني 17ي شوباتي پارهكه (سالَي 2011) بوو.
ئهم راگهياندنه به يارمهتي نووسهرهكاني تهواوي هيَز وتواناي خوَي لهپيَناو زهبر وهشاندن لهحكومهتي كوردي ههموو ئيش و كاريَك دهكات و بهردهوام خهريكي دژايهتي و ئاگر گوَرِكردنه. ئهمه لهراستيدا بهردهوامي سياسهتهكاني پكك و پهژاكه له باشووري كوردستان كه ههر لهساتهكاني سهرهتاييهوه چاوي ديتني حكومهتي كورديان لهعيَراقدا نهبووه و ئهمه له گهوههري ناكوردي و دژه كورديان ديَت، ئهگينا بوَ دهبيَت ئهم ههموو دژايهتي لهبهرانبهري كوردان بكهن؟
ئهم روَژنامهيه كه به قسهي بهرپرسهكهي له بهر كيَشهي ئابووري داخراوه، دهتوانيَت بهشيَك له سياسهتي پهرهپيَدان به دژايهتييهكاني ئهم راگهياندنه لهريَگاكاني ديكهوه لهبهرانبهر كورداني باشوور. چوون به قسهي كهمال حهسهن، دهيانهويَ ئهو پارهيه كه بوَ چاپ و وهشاني ئهم روَژنامهي سهرف دهكريَت، بكريَته خهرجي ريَكخستني راديو و يا بهشهكاني ديكهي راگهياندن.
پكك بوَ باشووري كوردستانيش شيَرپهنجهيهكي دروست كردووه به ناوي پچدك كه بيَجگه له دژايهتي كردن و دوژمني پارتهكاني باشووري كوردستان نهبيَت، هيچي ديكه ناكات و لهراستيدا هيچي ديكهي له دهست نايَت. لهروانگهي ئهمانهوه ههموو خهلَكي باشوور دواكهوتوو و عهشيرهيين و تهنانهت پارتهكانيش كلاسيك و دواكهوتوون و قهد له سياسهت ناگهن! بوَيه ئهمانه خوَيان بهرپرسياري پيَشخستن و راستكردنهوهي ئهم بهشه له كوردستان دهكهن. سهير ئهوهيه كه بهشيَك له بهرِيَوهبهراني ئهم پارته بوَ خوَي خهلَكي باشووري كوردستانن.
ئهم نهوانهي پكك له باشووري كوردستان دهيانهويَ ههركهس وهك ئهوان بير بكاتهوه و وهك ئهوان بيَت. ئهوانيش خوَيان خوَ خوَيان نيين بهلَكو ئوَجالان و پككن. خهلَكي باشووريش هيچ پيَويستيان بهم جيله توَراوه نييه. جا ئهمانه پهيوهندييهكي راستهوخوَيان لهگهلَ پهژاكيش ههيه و زوَرجار كاروباري تايبهتي پهژاك لهعيَراق جيَبه جيَ دهكهن.
چهتر يهك لهنموونه زهق و بهرچاوهكانه كه پكك و پهژاك كردوويانه به گورزي دهستي خوَيان بوَ زهبر وهشاندن له خهلَكي باشووري كورستان و ههموو نهتهوهي كورد.