روَژي جيهاني زماني دايك
روَژي جيهاني زماني دايك
له21ی شوباتی 1952 خه‌ڵكی به‌نگلادیش خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا‌و داوای مافی قسه‌كردن‌و خوێندن به‌زمانی دایكیان ده‌كرد به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكات به‌توندی روبه‌ڕویان بویه‌وه دوابه‌دوای ئه‌مه‌و له‌ساڵی 1999دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رۆژی 21 شوباتی به‌رۆژی جیهانی زمانی دایك ناساند‌و ساڵانه به‌هاوكاری ڕێكخراوی یونسكۆ ئه‌و یاده ده‌كرێته‌وه.
پژاك و پ‌ك‌ك يه‌كيَك له‌و لايه‌نانه‌ن كه ئه‌م روَژه‌يان پيروَز گرتووه و به بلاَوكراوه باسيان له‌گرنگي ئه‌م روَژه كردووه. ئه‌مانه به‌رده‌وام باس له گرنگي ئه‌م فاكته‌ره وه‌ك كاريگه‌رترين بابه‌ت له پاراستني و پيَشكه‌وتني فه‌رهه‌نگ و كه‌له‌پووري كورديدايه. به‌لاَم گرنگ ئه‌وه‌يه كه ئه‌مانه له‌راگه‌ياندنه‌كانياندا به‌م جوَره باس ده‌كه‌ن؛ به‌لاَم له‌ناو خوَياندا ته‌نيا زمانيَك كه قسه‌ي پيَناكريَت و غه‌ريبه، زماني كورديه.
ئه‌م كورده پلاستيكييانه له‌ژيَر ناوي كوردايه‌تي، كوردي قسه‌كردن، فه‌رهه‌نگ و كه‌له‌پووري كوردي، گه‌وره‌ترين زه‌بريان له كورد و كوردستان داوه. پيَشينيان وتوويانه: « له دوَژمني ژير مه‌ترسه له دوَستي گه‌وج بترسه.» ئيَستا ئه‌مانه‌ش به ناوي كورد وكوردايه‌تييه‌وه لاواني ئه‌م ولاَته هانده‌ده‌ن تا برِوَنه شاخ و بوَ كوردايه‌تي و پاراستني مافي خوَيان شه‌رِ بكه‌ن. يه‌كه‌م ئه‌وه‌يه كه له‌م قوَناخه و سه‌رده‌مه‌ده هيچ پيَويست به شاخ چووين نييه و كاتي شه‌رِ چه‌كداري تيَپه‌رِيوه، دووه‌ميش ئه‌وه‌يه كه ئه‌وانه‌ش كه به‌م شيَوازه فريو ده‌خوَن و ده‌رِوَن بوَ شاخ و بوَ ناو ريزه‌كاني په‌ژاك و پ‌ك‌ك، دواي چه‌ند روَژيَك ده‌بينن كه هه‌لَه‌يان كردووه ئه‌م شويَنه نه‌ته‌نيا كوردايه‌تي و پاراستني زمان، كه‌له‌پوور و ميَژووي كوردي تيَدانييه، به‌لَكو شويَنيَكه بوَ بره‌ودان به زمان و فه‌رهه‌نگي تركي.
ئه‌مانه له قه‌واره‌يه‌كي كورديدا خوَيان حه‌شار داوه و به ته‌واوي هيَز وتواناوه بوَ توركايه‌تي شه‌رِ و خه‌بات ده‌كه‌ن. له‌لايه‌كي ديكه‌شه‌وه ديَن و باس له گرنگايه‌تي زماني دايكي ده‌كه‌ن و خوَيان به پاريَزواني ئه‌م زمانه و شووناسي گه‌لي كورد ناوزه‌د ده‌كه‌ن. ئه‌مه له‌كاتيَكدايه كه زوَربه‌ي زوَري ئه‌نداماني ئه‌م فرقانه به توركي قسه‌ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر يه‌كيَك نه‌زانيَت قسه بكات و يا خود نه‌زنيَت، ئه‌وه ده‌كه‌ويَته به‌ر گورزي نائينسانييانه‌ي ئه‌م توركه فاشيستانه‌وه كه خوَيان له قه‌واره‌ي كورد حه‌شار داوه‌وه و به ته‌واوي واتا دژي زماني كوردين.
له‌وانه‌يه بوَ رووون و ئاشكرا بووني بابه‌ته‌كه چاكتر وابيَت باسيَك له مسته‌فا و فواد بكه‌ين كه پاش زياتر له‌سيَ دهه هيَشتاش يك وشه كوردي نازانن. سه‌ير ئه‌وه‌يه كه مسته‌فا قه‌ره‌سوو ئه‌و ماموَستايه كه دايان نابوو بوَ فيَركردني زماني كوردي، خوَي فيَري توركي بوو و قه‌ره‌سووش ته‌نيا يه‌ك وشه كوردي فيَر نه‌بوو. بوَيه به‌رده‌وام فه‌رهه‌نگ، زمان و كه‌له‌پووري تورك له‌و شاخانه سه‌ركه‌وتووه.
ئه‌م توركه كوردنه‌مانه، يه‌كي ديكه‌يان هه‌يه كه پيَم وابيَ له‌نيَو هه‌موو پسپوَرِاني زماني توركي دا يه‌كي ديكه وه‌ك ئه‌و نابيندريَته‌وه. ئه‌م كه‌سه عه‌لي حه‌يده‌ر قه‌يتان ناسراو به فواده كه ته‌نانه‌ت نووسينه‌كاني ئوَجالانيش ريَك ده‌كاته‌وه، چوونكه ئوَجالانيش تا ئيَستا يه‌ك لاپه‌رِه نووسيني به زماني كوردي نييه! له راستيدا نازانيَت و ناتوانيَت بنووسيَ. چوونكه ئه‌مانه گروپيَك بوون كه له‌ژيَر ناوي كوردايه‌تييه‌وه قوَرِيان بوَ كورد شيَلا.
ئه‌مانه له‌م روَژه پيروَزه‌دا ده‌يانه‌ويَ له‌ژيَر ناوي زماني زكماكي و ... هه‌ليَكي ديكه ده‌س بخه‌ن؛ چون ئه‌گه‌ر ئه‌مانه كورد و لايه‌نگري زماني كوردي بانا، ئه‌وه خوَيان به كوردي قسه‌يان ده‌كرد نه‌ك ئه‌وانه‌ش كه‌وا كوردي ده‌زانن له بيريان ببنه‌وه‌و و فيَري توركيان بكه‌ن. باشه ئه‌مه خزمه‌ته به زماني زكماكي توركي يا كوردي؟