گونگره‌ي نه‌ته‌وه‌يي له‌ديدي جه‌ميل بايكه‌وه
گونگره‌ي نه‌ته‌وه‌يي له‌ديدي جه‌ميل بايكه‌وه
کۆنگره‌یه‌کی بێ PKK ،YNK ،PDK و PJAK کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی نیه
له هه‌ڤپه‌یڤینێکی ئاژانسی فورات له‌گه‌ڵ (جه‌میل بایک)دا، يه ك له براده‌ره سه‌ره‌كييه‌كاني ئوَجالان و سه‌ركرده‌ي هه‌نووكه‌يي فرقه‌كاني په‌ژاك، پ‌ك‌ك، پ‌ي‌د، پ‌چ‌دك و ك‌ج‌ك، له باره‌ى لێدوانه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم مه‌سعود بارزانییه‌وه که وتبوى "له‌مساڵدا کۆنفرانسى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌نجام ده‌ده‌ن" وتی: "له قۆناخى هه‌نووکه‌ییدا به بناغه‌وه‌رنه‌گرتنى هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یى به واتای نابه‌رپرسیارێتى مێژوویى دێت. وتیشی: "ناتوانرێ به چاوى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئاسایى له‌و کۆنگره‌یه بڕوانرێت، کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد پێگه‌ى کورد له سه‌ده‌ى (21)دا ده‌ستنیشان ده‌کات. له‌م بابه‌ته‌دا پێویسته ببێته کۆنگره‌یه‌ک که تێیدا هه‌موو پارچه‌کان هاوکار و پشتیوانى یه‌کتر بن، سیاسه‌تى هاوبه‌ش به بنه‌ما وه‌ربگرن".
بایک وه‌ها به‌رده‌وامى کرد:" کۆنگره‌یه‌ک بێ PKK نابێته کۆنگره‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یی. به هه‌مان شێوه کۆنگره‌یه‌ک بێ PDK و کۆنگره‌یه‌کى بێ YNK و کۆنگره‌یه‌کى بێ PJAK نابێته کۆنگره‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یی". هه‌ر لێره‌شه‌وه ره‌خنه‌ى له‌و وتنانه کرد که ده‌ڵێن "سه‌رده‌مى شه‌ڕى چه‌کدارى به‌سه‌ر چووه"
شاياني باسه كه سه‌ركرده‌كاني ئه‌م فرقانه به تايبه‌ت ئه‌وانه‌ي كوَن كه خوَيان به خاوه‌ني هه‌موو شتيَكي ئه‌م زيَد و ولاَته ده‌زانن، له‌م روَژانه‌دا زوَر توورِه بوون له‌وه‌ي كه مه‌سعود بارزاني له هه‌وليَر كونگره‌ي نه‌ته‌وه‌يي به‌ست و ئه‌واني بانگهيَشت نه‌كردبوو. بوَيه ئه‌وانيش توورِه بووني خوَيان ده‌ربرِي تا ئه‌و جيَگايه كه هه‌رِه‌شه‌و گوَرِه‌شه له بارزاني سه‌رله‌نويَ ده‌ستي پيَكرده‌وه و به خائين و دژه‌كورديان ناو ليَنا.
له‌دريَژه‌ي ئه‌م توورِه بوونانه‌دا كاك جه‌ميل بايكيش فوي كرد به زورِناكه‌يدا و قيرِاندي كه كونگره‌ي نه‌ته‌وه‌يي بيَ ئيَمه نابيَته گونگره‌ي نه‌ته‌وه‌يي،! گوايه له‌بيري كردووه كه ئه‌وان چيتر هيچ ريَگاو شويَنيَكيان له‌نيَو هزر و بيري كوردان دا نه‌ماوه. ئايا هه‌ر ئه‌مانه نين كه روَژانه لاواني كورد بوَ به‌رژه‌وه‌ندي خوَيان و تيَپه‌رِاندني ماده هوَشبه‌ره‌كان بوَ ئه‌وروپا و روسيا به كوشتا ده‌ده‌ن و يا خود بوَ پيَكهيَناني سياسه‌ته و ئارمانجه‌كاني ده‌ولَه‌تي توركيا به كوشتيانا ده‌ده‌ن؟ باشه چوَن ده‌كريَت دايك و باوكيَك ويا خود برا و خوَشكيَك له بكوژي روَلَه و براو خوَشكه‌كه‌يان خوَشيان بيَت و په‌سه‌ندي بكه‌ن؟