كوژراني چهكدارهكاني پكك و پژاك له چهليَ
كوژراني چهكدارهكاني پكك و پژاك له چهليَ
روژي 9 شوباتي ئهمسالَ، هيَزه چهكدارهكاني پهژاك و پكك به بيانوي پشتيواني له سركرده زيندانييهكهيان، هيَرشيان كردوه سهر 10 بنكهي سهربازي توركيا و لهئهنجامدا ژمارهيهكي زوَر له سهربازه بيَ تاوانهكاني توركيا كه زوَرتريان كورد بوون، كوژران. له بهرانبهردا راگهياندني ئهم فرقانه داني به كوژراني 4 ئهندامي خوَيان داناوه. به گويَرهي ئهم نوسراوه له چوار كوژراوهكهي ئهم فرقانهدا، يهكيان خهلَكي ئاذربايجاني روَژئاوا له ئيَراندايه. ئهم ئهندامه كه ناوي موحهرِهم ئوَمهوي ميلان به نازناوي روَژهات بووه، لهم شهرِه نابهرابهرهدا كوژراوه. پژاك ههميشه ئهم رووداوانه رهتدهكاتهوه و ئهندامبووني ئهم جوَره كهسانيشه رهتدهكاتهوه. ئهمه لهكاتيَكدايه كه ئهم ئهندامهي كوژراو خهلَكي شاري شوَتي روَژههلاَتي كوردستان بووه.
پژاك و پكك كه وهك موريده ههميشهييهكاني ئوَجالان، ئامادهن گهلي كورديش بوَ ئهم كهسايهتييه قوربان بكهن. ئهمه لهكاتيَكدايه كه خوَيان باس له ئازادي و مافي گهلي كورد دهكهن. بهلاَم ئامادهن بوَ بچوكترين كاريَك كه بوَ شيَخهكهيان بيكهن، تهواوي گهلي كورد قورباني بكهن.
لهدريَژهي ئهم چهند مانگهدا كه ئهم فرقانه لهگهلَ توركيا شهرِ دهكهن، زياتر له 25 ئهندامي پهژاك لهناوريزي مهيتهكاني پكك دا بووه و پهژاكيش دهلَيَت ئهوه ئهندامي ئيَمه نييه. باشه چوَن دهبيَت يهكيَك كه لهدايكبووي ئيَران بيَت له شاريَكي دوردهستي توركيا دا بكوژريَت؟ ئهويش له نيَو فرقهيهكي وهك پكك دا؟