پ ک ک و په ژاک. بازرگانانی ماده هوَشبه ره کان
به‌رپرساني پ‌ك‌ك و پژاك، بازرگاناني به‌ناوبانگي ماده‌هوشبه‌ره‌كان
حكومه‌تی ئه‌مریكا ئابڵوقه‌ی بازرگانی و ئابووری خستووه‌ته سێ ئه‌ندامی ناسراوی په‌كه‌كه، له‌سه‌ر تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به تۆڕێكی گه‌وره‌ی بازرگانیكردن به مادده بێهۆشكاره‌كانه‌وه هه‌یه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ره‌نسا AFP، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا سێ ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK به ناوه‌كانی زه‌ینه‌دین گه‌لێری، جه‌رگیز ئاكبولوت و عومه‌ر بۆزته‌په، به "بازرگانی تایبه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كان" وه‌سفیكردن و هه‌روه‌ها به لینكی گرنگی تۆڕی ئه‌وروپای PKK له‌قه‌ڵه‌میدان بۆ بازرگانیكردنی مادده بێهۆشبه‌ره‌كانى وه‌ك هێرۆین و مه‌ریوانه.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا ئابڵوقه‌ی ئابووری خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی PKK كه ئه‌مه به‌و مانایه‌یه هیچ ئه‌مریكی و كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی بۆی نییه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ كه‌سه‌دا بكه‌ن.
PKK له‌مێژه له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه به "رێكخراوێكی تیرۆریستی" دانراوه‌و وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه كه‌وا زه‌ینه‌دین گه‌لێری "به‌رپرسێكی باڵای" PKKیه و هه‌روه‌ها ئه‌ندامه له باندێكی بازرگانیكردن به مادده بێهۆشكاره‌كانه‌وه له رۆمانیا.
هه‌روه‌ها جه‌رگیز ئاكبولوت تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی كه ناوبراو په‌یوه‌ندی به‌و 199 كیلۆگرامه هێرۆینه‌وه هه‌یه كه له‌ساڵی 2008 پۆلیسی مۆڵدۆڤیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت و وه‌زاره‌تی ناوبراویش رایگه‌یاندووه كه جه‌رگیز ئاكبولوت "به‌رپرسیاره له كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری دارایی بۆ PKK له وڵاتی مۆڵدۆڤیا".
له‌درێژه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكادا هاتووه كه بۆزته‌په هه‌ڵاتوویه‌كی ده‌ستی پۆلیسی مۆڵدۆڤیایه‌و ناوبراو به‌هۆی بازرگانیكردنی به مادده‌ی بێهۆشكاره‌وه، بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ به زیندان حوكمدراوه.