هاوكاري هاوبه‌ش بوَ له‌ناوبردني پ‌ك‌ك و په‌ژاك
هاوكاري هاوبه‌ش بوَ له‌ناوبردني پ‌ك‌ك و په‌ژاك
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرایكرد حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ره‌زامه‌ندیان نیشانداوه بۆ كۆتایی هێنان به بوونى په‌ك‌ك له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان و توركیاش چاوه‌ڕوانه ره‌زامه‌ندییه‌كه‌یان بگۆڕن بۆ كردار.
رۆژنامه‌ى “میلییه‌ت” ى توركی بڵاویكرده‌وه، له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا ئۆغلۆ نوسراوێكى ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مانى توركیا كردووه‌و ستراتیژى وڵاته‌كه‌ى رونكردووه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى په‌كه‌كه.
ئۆغلۆ له نوسراوه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌كردووه هه‌رچه‌نده وڵاته‌كه‌ى رێوشوێنى پێویستى له‌دژى په‌كه‌كه گرتووه‌ته به‌ر، به‌ڵام پێویسته مۆڵگه‌كانى په‌كه‌كه له‌باكورى عێراق له‌ناو ببرێت كه خۆیانى تێدا حه‌شارده‌ده‌ن له‌چوارچێوه‌ى هاوكارى سێ قۆڵی (توركیا‌و ئه‌مریكا‌و عێراق).
ئۆغلۆ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێیان راگه‌یاندووه كه خۆشحاڵ نین به هێرشه‌كانى په‌كه‌كه‌و بونى په‌كه‌كه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها وتى “عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان وتوویانه بۆ كۆتاییهێنان به مانه‌وه‌ی PKK ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بێت بیكه‌ن”.
ئۆغلۆ هۆشداریشیدا كه ئه‌گه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان رێوشوێن له‌دژى په‌كه‌كه نه‌گرنه به‌ر، ئه‌وان لاى خۆیانه‌وه هه‌رچى له‌ده‌ستیان بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.