ئاماري شش مانگي كوَتايي سالَي 2011 له‌زماني توركياوه
ئاماري شش مانگي كوَتايي سالَي 2011 له‌زماني توركياوه
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا رایگه‌یاند پێشبیده‌كات زستانی ئه‌مساڵ شه‌ڕو پێكدادانی سه‌خت له‌نێوان سوپای توركیا‌و گروپه‌كاني پ‌ك‌ك و په‌ژاك به‌رده‌وام بێت‌و ئاشكراشیده‌كات لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژی “رۆبۆسكی” یه‌وه به‌نهێنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جه‌نه‌راڵ نه‌جده‌ت ئۆزاڵ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی “میللییه‌ت” رایگه‌یاندووه “ئه‌و ئامارانه‌ی په‌كه‌كه له‌باره‌ی كوژراو برینداره‌كانیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه راست نییه، ته‌نیا له شه‌ش مانگی كۆتایی ساڵی 2011دا له ناو خاکی تورکیا؛ 165 چه‌کداری په‌که‌که کوژران و 50 ئه‌ندامیان به‌دیل گیراون و 112 چه‌کداریشیان خۆی به ده‌سته‌وه داوه”.
رونیشیكرده‌وه “له هێرشه ئاسمانی و زه‌مینییه‌کان له عێراق 326 کوژرا و 320 برینداری بووه و ژماره‌یه‌کیش له هێزه‌کانی به‌ره‌و دیکه‌ی ناوچه شاری و گوندنشینه‌کان ی عێراق هه‌ڵاتوون”.
نه‌جده‌ت ئۆزاڵ جه‌ختیشیكرده‌وه له ئێستادا له نێوان ئه‌رته‌ش، میت، جه‌نده‌رمه، هێزه سێ قۆڵییه‌کان، پارێزه‌رانی گوند و پۆلیس هه‌ماهه‌نگی ته‌واو هه‌یه.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا پێشبینیده‌كات زستانی ئه‌مساڵ شه‌وپێكدادانی سه‌خت رووبدات “په‌ک‌ک ده‌یه‌وێت هه‌موو تواناکانی بۆ شه‌ڕ و پێکدادانێکی دژوار له زستانی ئه‌مساڵدا کۆ بکاته‌وه سه‌رجه‌م پێش بینییه‌کانی ئێمه نیشان ده‌دات که زستانێکی دژوارمان له پێشه”.
ئۆزاڵ پێیوایه هیچ گۆڕانێک له په‌ک‌ک‌دا به‌دینه‌هاتووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وان کاریان به دانوستان و گفتوگۆوه نییه له‌گه‌ڵ په‌ك‌ك و په‌ژاك. دژایه‌تی خۆشی بۆ خوێندن به زمانی كورد دوپاتكرده‌وه.
سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی “رۆبۆسكی” نه‌جده‌ت ئۆزاڵ وتی “به‌پێی بڕیارێک که ئه‌مڕۆ دادگای باڵای دادگای کۆماری تورکیا ده‌ریکردووه پرسی ڕۆبۆسکی و توێژینه‌وه قه‌زایی و له‌شکرییه‌کان به مه‌رجی ته‌واو نهێنی بوونی به‌رده‌وامه و هه‌ر بۆیه ناتوانم هیچ لێدوانێکم له‌مباره‌وه بێت.”