بايكوتي ههلَبژاردنهكان
بايكوتي ههلَبژاردنهكان
پهژاك وهك ريَبازي ههميشهيي خوَي، ئهمسالَيش ههلَبژارنهكاني پارلهماني ئيَراني بايكوت كرد. ههلَبهت ئهمه بوَته عادت و ئيشيَكي روتيني بوَ ئهم گروپه. لهو كيَوانه بوَ خوَيان دانيشتوونه و دهيانهويَ به جيَگاي خهلَك برِيار بگرن. بهلاَم راستي ئهوهيه كه گهلي كورد له روَژههلاَتي كوردستان تا ئيَستا به گوَي هيچ لايهن و ريَكخراويَكي دهرهكي نهكردووه تا به قسهي پهژاك بكات. پهژاك بوَ ههلَبژاردنهكاني پيَشوويش ههر ئهم ريَبازهي بهكار هيَنا بهلاَم كهس گويَ پيَ نهداو ههموويان روَيشتن له ههلَبژاردنهكان دا بهشدار بوون.
ههلَبژاردني نويَنهراني گهل يهكيَك له ريَبازه ديموكراتيكهكانه كه ههر گهليَك له پارلهمانيَكي هاوبهشي ولاَتيَكدا دهتوانيَ راو بوَچووني خوَي دهربرِيَ. په ژاك ئهمهي كردووه به گورزي دهستي كه ئهم ههلَبژاردنانه ناديموكراتيكن و دهسهلاَت ههر كهسي پيَ پهسهند بيَت دهيكات به نويَنهري گهليَك. بوَ خوَي ههلَبژاردن له ههر ولاَتيَكدا به گويَرهي ياسا و ريَساي ئهو ولاَته بهريَوه دهچيَت. خالَي گرنگتر ئهوهيه كه ئهوانهي كه خوَيان بوَ ئهم پوَستانه نووسيوه، ههموويان خويَندني بالاَيان ههيه. پيَشتر وا نهبوو، بهلَكو ههركهس كه بيتوانيبايا بيخويَندباياوه و بينووسيبا، ئهوه پهسهند دهكرا بو نويَنهري. ئايا پهژاك هيَشتاش نويَنهري واي دهويَت؟ نا چونكه لهراستيدا ئهمه ههمووي بيانووه و بوَ خوَشيان دهزانن كهس گويَ به قسهيان نادات و ههر بهشدار دهبن له ههلَبژاردنهكاندا، بهلَام وهك بلَيَن با ئيَمهش لهبهرانبهر پارتهكاني ديكهوه كهم نهينين، ئهم قسانه دهكهن.
پهژاك دهيهويَ گهلي كورد له روَژههلاَتي كوردستان، لهههموو كهرهسته و خزمهتگوزارييهك دوور بيَت، بوَيه به كردووه چهكدارييهكانيان له ناوچه كوردنشينهكان، تهواوي سهرمايهگوزارهكاني ناوخوَيي و دهرهكي وهدهر دهنيَن و دهيانهويَ ئهو خهلَكه ههر خهريكي قاچاخچيتي بيَت بوَ ئهوهي ئهوانيش نانيَكيان وهگير كهويَت. ئيَستاش دهلَيَن با كهس له ههلَبژاردن بهشدار نهبيَت كه چي؟ ياني كورد له پهرلهماني ئيَران دا بيَ نويَنهر بيَت؟ ئهمه كويَنهي خزمهت به كوردايهتييه؟ ئايا ئهمه ههمان ريَبازي دوژمني و لهناو بردني گهلي كورد نييه؟