ئوّجالانييه‌كان له بوَسه‌ي سوپاي توركيا
ئوّجالانييه‌كان له بوَسه‌ي سوپاي توركيا
ژماره‌یه‌ك له ئه‌نداماني پ‌ك‌ك و په‌ژاك، له چیای گۆرسی له بۆسه‌ی سوپای توركیادان و ئه‌گه‌ری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی كۆپته‌رێكی سه‌ربازی توركیاش له ئارادایه.
به‌پێی هه‌واڵێكی میدیاكانی توركیا، ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی پ‌ك‌ك و په‌ژاك، له چیای گۆرسی له بۆسه‌ی سوپای توركیادان، به‌ڵام په‌كه‌كه تا ئێستا ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی دۆغان له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه، 50 چه‌كداری په‌كه‌كه له رۆژی رابردووه‌وه له چیای گۆرسی له ناوچه‌ی دیجله‌ی سه‌ر به ئامه‌د كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیاوه.
هاوكات رۆژنامه‌ی "زه‌مان"ی توركیا ، ژماره‌ی ئه‌م چه‌كدارانه‌ی به 60 كه‌س راگه‌یاند و نووسیویه‌تی: چه‌كدارانی پ‌ك‌ك و په‌ژاك پلانیان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراوان له ناوچه‌ی دیجله هه‌بووه‌و له لایه‌ن جه‌نده‌رمه‌وه گه‌مارۆدراون.
"مسته‌فا تۆپراك" قایمقامی ئامه‌د رایگه‌یاند: به‌پێی راپۆرتی فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی جه‌نده‌رمه كه به‌رپرسی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌یه "له‌م گه‌مارۆدانه‌دا كه رۆژ و نیوێكی خایاندووه، 20 كه‌س له چه‌كدارانی پ‌ك‌ك و په‌ژاك كوژراون .
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی موريده‌كاني ئوَجالان رایگه‌یاند: كه كۆپته‌رێكی سوپای توركیایان خستۆته خواره‌وه به‌ڵام ئاماژه به ژماره‌ی كوژراوان نه‌كراوه.