كوَتايي پشووي ئالَتهرناتيو
كوَتايي پشووي ئالَتهرناتيو
راگهياندني پهژاك دواي پشوويهكي دوور و دريَژ ژمارهي 15ي خوَي بلاَو كردهوه. لهم ژمارهيهدا باسيَك كوَرت لهبارهي ههك كردني مالَپهرهكهيانهوه نووسيوه. راگهياندني پهژاك لهم نووسراوه كورتهدا ههك كردني مالَپهرهكهيان به دهست سپاي ئيَران، به لاوازي و ناتواني ئيَراني له قهلَهم داوه. ههروهها باس لهوه كراوه كه ئهم مالَپهرِه دهنگي گهله. ئهمه لهكاتيَكدايه كه مالَپهرِي پهژاك بيَجگه لهكوشت و كوشتار باسي هيچي ديكه ناكات.
له لايهكي ديكهوه نووسهراني ئهم بابهته زوَر تيَكوَشاوه تايبهتمهندييه قوَمبارزييهكهيان زوَر به جواني نيشان بدات. وهك چوَن له كوردايهتي دا دهلَيَن:«ئهگهر قوَمارباز لهكوَتايي دوَرانهكهيدا نهلَيَت به ...» دلَي ساريَش نهبيَت، لهم نووسراوهشدا زوَر تيَكوَشاون كه ئهم كردهوهيه زوَر بچووك نيشان بدهن و دووباره خوَيان به سهركهوتوو نيشان بدهن، بهلاَم دهبيَت ئهمه جوان بزانن كه عالهم ناچار نييه وهك ئهوان بير بكاتهوه و ناكاتيشهوه.
ههست به شكست و دهرووني وردبوو لهم نووسراوهدا به جواني بهرچاوه دهكهويَت، سهرهراي ئهوهي كه نووسهرهكان ويستوويانه وا نيشان نهدهن. با مهسهلهن ئهم روَشنبيرانه چاك بزانن ههك كردني مالَپهريَك ههك كردنهو بهم تايبهتمهندييه قوَماربازييهوه قهرهبوو ناكريَتهوه.