هاوكاري پ‌ك‌ك و په‌ژاك له‌گه‌لَ ده‌ولَه‌تي توركيا
هاوكاري پ‌ك‌ك و په‌ژاك له‌گه‌لَ ده‌ولَه‌تي توركيا
به سالاَنه ئوَجالان ولايه‌نگره‌كاني باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان هيچ په‌يوه‌ندييه‌كيان به ده‌ولَه‌تي توركياوه نييه و به‌س بوَ گه‌لي كورد تيَكوَشان ده‌كه‌ن. به‌لاَم به گويَره‌ي دوايين راگه‌ياندنه‌كاني ئه‌م گروپه تيَروريستييه، ئه‌وان زوَر له‌ميَژه له‌گه‌لَ كاربه‌ده‌ستاني ده‌ولَه‌تي توركيا ده‌ستيان له نيَو يه‌ك كاسه‌دايه. له‌مباره‌يه‌وه سه‌ركرده‌ي پ‌ك‌ك و په‌ژاك رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه ده نامه‌ی ده‌ستنووسی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
له‌نوێترین دیمانه‌یدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فورات نیوز، موراد كاره‌يلان سه‌ركرده‌ي پ‌ك‌ك و په‌ژاك ده‌ڵێت: "هه‌واڵی ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه دووره له‌ڕاستییه‌وه و ئێمه چیتر هه‌نگاوی تاكلایه‌نه هه‌ڵناگرین و ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێت ده‌بێت دوولایه‌نه بێت".
كاره‌يلان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكرداوی ئه‌و حزبه نامه و فه‌رمانه‌كانی ناوبراویان گه‌یاندۆته قه‌ندیل و وتی: "ئه‌و نامه ده‌ستنوسانه‌ی لای ئێمه‌ن هیچیان به‌ده‌ستی پارێزه‌ران نه‌گه‌یشتۆتن و ده‌ستنووسی ئۆجه‌لانن و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه بۆ ئێمه هێنراون".
ده‌ستگیركردنی پارێزه‌رانی ئۆجه‌لانیشی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گفتوگۆ ناوزه‌د كرد و به‌وته‌ی ناوبراو "توركیا ئه‌و ڕاستیه باش ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان به‌شداری دیالۆگ نه‌بێت، ئێمه به‌ته‌نیا هه‌نگاو نانێین".
سه‌باره‌ت به‌لێدوانی سه‌رۆك جه‌لال تاڵابانی كه مه‌رجی په‌كه‌كه‌ی بۆ چه‌كدانان ئاشكراكردبوو، موراد كاره‌يلان روونیكرده‌وه كه "من شتێك ناڵێم له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌ڕێز تاڵه‌بانی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێك بنرێت پێویسته دوو لایه‌نه بێت و پێش هه‌نگاونان هیچ داواكارییه‌ك له ئێمه نه‌كرێت".
روَژنامه‌نووسان و سياسه‌تمه‌داراني زوَر باسيان له‌م په‌يوه‌نديانه كردووه كه هه‌رده‌م پ‌ك‌ك و په‌ژاك ره‌تيان كردووته‌وه به‌لاَم ئه‌م دان پيَنانه‌ي كارايلان بوَ خوَي سه‌لماندي كه ئه‌م گروپه تيَروَريستييه بيَجگه شه‌رِ و نه‌گبه‌تي بوَ كورد و خزمه‌ت به پروَسه‌ي ئه‌رگه‌نه‌كوَن، هيچي ديكه نييه.