روَلي نيَوانگيري حكومه‌تي هه‌ريَمي كوردستان
روَلي نيَوانگيري حكومه‌تي هه‌ريَمي كوردستان
حكومه‌تی توركیا نێوانگیرییەکەى جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی ره‌تكرده‌وه كه بۆ كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕی نێوان توركیا‌و په‌كه‌كه خستبویانه ڕوو.
ئه‌رشه‌د هرمزلو راوێژكاری عه‌بدوڵا گولی سه‌رۆك كۆماری توركیا به رۆژنامه‌ی (زه‌مان) ی راگه‌یاندووه توركیا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه دانوستان ناكات‌و نێوانگری له‌و رووه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وان چه‌كه‌كانیان دابنێن.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا وه‌ڵامێكه بۆ وته‌كانی ئازاد جوندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه رایگه‌یاندبوو تاڵه‌بانی‌و بارزانی نێوانگیریی له‌نێوان توركیا‌و پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕی نێوانیان. راوێژكاره‌كه‌ی عه‌بدوڵا گول سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی سه‌ردانیكردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی یه‌وه له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا، وتی “هیچ زانیارییه‌كم له‌و باره‌یه‌وه نییه‌و سه‌ردانی له‌و شێوه‌یه‌ش به‌دوور ده‌زانم”.
هرمزلو ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی دراوه‌و ناكرێت ئازادبكرێت‌و هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌و باره‌یه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها وتی “حكومه‌ت له كاری دادگادا ده‌ستوه‌رنادات‌و یاسای لێبوردنیش ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌ستیان سوور نییه به خوێنی هاوڵاتیان”.
پێشتریش ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو وڵاته‌كه‌ی فشاری به‌رده‌وام له‌سه‌ر عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كات بۆ كۆتایی هێ،ان به‌په‌كه‌كه.