ريَبازي كوَتايي
ريَبازي كوَتايي
دويَنيَ پاش نيوهرِوَ، 4 ئهندامي پكك و پهژاك له دهرياي مهرِمهرِ كهشتييهكيان رفاند كه 21 كهسي تيَدايه. ئهم تيَروَريستانه وتوويانه ئهگهر داخوازهكانمان جيَبهجيَ نهكريَت، ئهوا 20 كيلو تهقهمهني لهنيَو كهشتييهكهدا دهتهقيَننهوه. ئهم دزانه كهشتييهكهيان بهرهو دوورگهي ئيمرالي كه سهروَكه زيندانييهكهياني تيَدايه، دهبهن.
ئهم جوَره ئيشانه له كردهوه سهرهكييهكاني ئهم گروپانهن كه لهكاتي بهتهنگ هاتن دا ئهنجامي دهدهن. شاياني باسه لهچهند مانگ پيَش ئيَستاوه تاكوو ئيَستا، ئهم گروپانه ههم له لايهن سوپاي ئيَرانهوه زهبريان بهر كهوتووهو زوَر كهسيان ليَ كوژرا، و ههم لهلايهن ئارتشي توركياوه تيَكدران و ژمارهيهكي زوَريان ليَكوژرا. لايهكي ديكهي بابهتهكه، بوردماني ئهو شويَنانهيه كه پهژاك و پكك ي تيَدايه.
كوَبوونهوهي بهرپرساني ئيَران، عيَراق، توركيا و ههريَمي كوردستان له مهرِ ئهم كيَشهيه، زوَر گرنگ و به واتايه. له ههفتهي رابردووشدا ريَبهراني پارتي ئاشتي ديموكراسي توركياش سهرداني ههريَمي كوردستانيان كردووه و ئهوانيش لهسهر ئهو برِوايهن كه پكك و پهژاك دهبيَت چهكهكانيان دابنيَن و واز له توندوتيژي بهيَنن.
وادياره ئهم گروپانه هيَدي هيَدي كاتيان به سهرچووهو دهبيَت له گوَرِهپاني سياسهت برِوَنه دهريَ. لهم جوَره كاتانهدا ئهم گروپانه بوَ پاراستني گياني تيَروَريستيان، ئامادهن ههر ئيشيَك بكهن. نموونهي ئهم جوَره بارمته گرتن و دزينه له ميَژووي ئهم گروپانه دا زوَره. ئهوان كه چيتر ههستيان بهوه كردووه كه ريَگهو پيَگايان پيَنادريَت دريَژه به تهمهني خوَيان بدهن و له نيَو فرمولي ئايندهي ناوچهكهشدا هيچ روَليَكيان نابيَت، ئهوجا به بارمته گرتن و ههرِشه و گورِهشه تيَدهكوشن خوَيان لهسهر پيَ بگرن بهلاَم...
موراد كارايلانيش لهم چوارچيَوهيهدا داني به راستيهكدا داناوه كه چيتر شويَنيَك بوَ ماينهوهيان نهماوه، بهلاَم ئهويش زوَر به راشكاوانه ههرِهشه دهكات كه هيچ كهس و لايهنيَك بوَي نييه به ناوي كوردهوه لهگهلَ دهولَهتي توركيادا دابنيشيَت و پهيمان ببستيَت بيَجگه لهئوَجالان و لايهنگرهكاني.!
ههلَبهت لهبير نهكهين ههرچهندهش سوورن له سهر ههرِهشهكانيان و ئامادهن زوَر بيَ تاوانيش بكوژن، بهلاَم لهكوَتاييدا تهمهنيان بهسهر هاتووه.