3 پيَشنيار بوَ بارزاني
3 پيَشنيار بوَ بارزاني
ره‌جه‌ب تایب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ده‌ڵێ سێ رێگام له‌به‌رده‌م بارزانی داناوه، یان ده‌بێ رێگا له هێرشه‌كانی په‌كه‌كه بگرن، یان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هاوكاری بكه‌ن، ئه‌گینا ئێمه خۆمان ده‌چین له باكوری عێراق كێشه‌ی په‌كه‌كه كۆتایی پێكدێنین.
ئه‌ردۆغان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ توركیا وتی: ئێمه داوامان كردووه كه ئیداره‌ی كوردی له باكوری عێراق به شێوه‌یه‌كی چالاكانه هاوكاری ئێمه بكه‌ن له دژایه‌تیكردنی په‌كه‌كه‌دا ئه‌گینا خۆمان ده‌چینه ئه‌وێ و په‌كه‌كه له‌ناو ده‌به‌ین.
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن تورك رایگه‌یاندووه كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی توركیا دۆسییه‌یه‌كی سووری داوه‌ته بارزانی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته دژی په‌كه‌كه بینێن.
پێشتر بارزانی به چوار رۆژنامه‌نوسی توركی رایگه‌یاندبوو كه ئاماده نییه به‌شداری شه‌ڕ بكات له دژی په‌كه‌كه به‌ڵام ئاماده‌یه بۆ ئاشتی ئه‌وه‌ی له ده‌ستی دێت ئه‌نجامیبدات.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و وتانه‌شدا كه‌ماڵ قڵچدارئوغڵو سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری ره‌خنه‌ی توندی له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی گرت كه بارزانی بانگهێشتی ئه‌نقه‌ره كردووه‌و وتی: ئێمه ده‌مانزانی كه بارزانی هاوكاری توركیا ناكات.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌گه‌رای ئه‌و وڵاته‌ش جه‌ختی كرده‌وه كه بارزانی و حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان به هاوكاری په‌كه‌كه ده‌یانه‌وێ خاكی توركیا دابه‌ش بكه‌ن.